پسپۆرێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، لابردنی قۆلۆن بە نازور بریتییە لە لابردنی قۆڵۆن لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بە نازور، کە تێیدا بەشێک لە قۆڵۆن یان بە تەواوی لادەبرێت، دەشڵێت، ئامادەکاری بۆ نەشتەرگەری بەزۆری بریتییە لە بەڕۆژووبوونی نەخۆش بۆ ماوەیەک.
دکتۆر سەردار ئیبراهیم فەقێ، پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێکدا ئاماژە بە ڕێكارەكانی لابردنی قۆلۆن بە نازور دەكات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
بریتییە لە لابردنی قۆڵۆن لە ڕێگەی نەشتەرگەرییەوە بە نازور، کە تێیدا بەشێک لە قۆڵۆن یان بە تەواوی لادەبرێت.
ڕێکارەکان:
لە نەشتەرگەری لابردنی قۆڵۆن لە ڕێگەی نازور، پزیشکی نەشتەرگەری بڕینێکی زۆر بچووک ( ٥-١٠ ملیمەتر) لە سکی نەخۆشەکەدا دەکات، پاشان نازور لە ڕێگەی ئەو برینە بچووکانەوە دەخاتە ناو بۆشایی سک.
ئامادەکاری بۆ نەشتەرگەری
ئامادەکاری بۆ نەشتەرگەری بەزۆری بریتییە لە بەڕۆژووبوونی نەخۆش بۆ ماوەیەک، لەو ماوەیەدا ڕەنگە هەندێک گیراوە بۆ پاککردنەوەی ڕیخۆڵەکان بۆ نەخۆشەکە بنووسرێت و هەندێکجاریش دژە زیندەیی بۆ ڕێگریکردن لە چالاکیی بەکتریا لە قۆڵۆندا.
هەنگاوەکانی نەشتەرگەری
نەشتەرگەری لابردنی قۆڵۆن سێ قۆناغی بنەڕەتی لەخۆدەگرێت:
قۆناغی یەکەم: دانانی نازور.
قۆناغی دووەم: جیاکردنەوەی قۆڵۆن لە بەشی ڕێکە.
قۆناغی سێیەم: ڕیخۆڵە باریکە بە ڕێکە دەبەسترێتەوە.
بۆچی نەشتەرگەری لابردنی قۆلۆن بە نازور ئەنجام دەدرێت:
هەوکردنی ڕیخۆڵەکان: ئەمەش لە ئەنجامی چەند نەخۆشییەکەوەیە، وەک نەخۆشی کرۆن و هەوکردنی بریناوی قۆڵۆن.
گیرانی ڕیخۆڵە: گیرانی ڕیخۆڵە حاڵەتێکی فریاگوزارییە کە پێویستی بە بڕینی تەواو یان بەشێکی قۆڵۆن هەیە، بەپێی توندی حاڵەتەکە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *