جۆینی تیلیگرام بن

مه‌سرور بارزانی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕای ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو

مه‌سرور بارزانی: ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕای ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بوو

مه‌سرور بارزانی، سه‌رۆكی حكومه‌تی هه‌رێمی كوردستان رایگه‌یاند، به‌ شاهێدی چاودێرانی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ڵبژاردنێكی نمونه‌یی به‌ڕێوه‌چو، كه‌ ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردن ڕای ڕاسته‌قینه‌ی خه‌ڵكی كوردستان بو.

مه‌سرور بارزانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ له‌ دیداری ئینستیتیوتی میری له‌ هه‌وڵێر، له‌باره‌ی هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، رایگه‌یاند، “هەڵبژاردن زۆر گرنگ بو بۆ هەرێمی کوردستان، بۆ گەڕاندنەوەی شەرعییەت بۆ هەمو دامەزراوەکان و پێگەکانی حوکمڕانی و دەسەڵات لە هەرێمی کوردستان” .

ئاماژه‌ی به‌وه‌شكرد، “دەبوایە پێش دو ساڵ ئەو هەڵبژاردنە بکرێت، بەڵام لەبەر هەندێک هۆکاری دیار و پێداگریی هەندێک لایەن هەڵبژاردن دواخرا، تاوەکو گەیشتە ئەو حاڵەتەی داوای گۆڕینی یاسای هەڵبژاردن کرا؛ هەروەها داوای نەهێشتنی کورسیی کۆتاکان کرا، داوای ئەوەش کرا کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان لە بەغدا سەرپەرشتیی هەڵبژاردن بکات”.

مه‌سرور بارزانی باسی له‌وه‌شكرد، “ئێستا کە چاوەڕوانی ئەنجامی فەرمی هەڵبژاردن دەکەین، ئەوکات بەدیار دەکەوێت کە ئەنجامەکان چۆنن، هیوادارم هەمو لایەک بتوانن قبوڵی بکەن، ئەگەرچی تێبینیش هەبوبێت، بەڵام بێگومان بە بەشداری لایەنی نێودەوڵەتییەکان دیاربو کە هەڵبژاردنێکی باش بوە”.

وتیشی، “دەبێت ئەو ڕاستییە قەبوڵ بکرێت، ئەنجامی ئەم هەڵبژاردنە ڕای ڕاستەقینەی خەڵکی کوردستان بوە کە خەڵکی کوردستان متمانەی بەکێ کردوە، هاوکات ئەو هەوڵە چەواشەکارییانە کە زۆر شت بە شێوەیەکی دیکە وێنا دەکرا، ئێستا بۆ خەڵک بەدەرکەوتوە ئەو قسانە ئەسڵ و ئەساسی بۆ نەبوە و پێگەی نەبوە، خەڵکی بەڕای خۆیان بەدەریان خست و ئاشکرایان کرد لکە چ جۆرە داهاتویه‌ک و چ پاشەڕۆژێکیان دەوێت”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو