چاوفڕین، بریتییە لە جوڵەی یەک بەدوای یەک و گرژبوونی بەردەوامی ماسولکەی پێڵووی چاو، پێڵووی سەرەوە زیاتر توشی فڕین ئەبێت، بەڵام ئەکرێ پێڵوی خوارەوەش یان هەردووکیان پێکەوە توشی ئەم حاڵەتەیە ببن.
هۆکارەکانی چاو فڕین ئەمانەن :
٭ ماندوێتی.
٭ دڵەڕاوکێ و بیرکردنەوەی زۆر.
٭ کەم خەوی و درەنگ خەوتن.
٭ زۆر خواردنەوەی چا و قاوە (کافایین).
٭ تەرکیزکردن و زۆر سەیرکردنی شاشە و وشکبوونەوەی چاوەکان و زۆر بەکارهێنانی هاوێنەی چاو.
٭ هەندێک جار زۆر خواردنەوەی ئەلکهول یان جگەرەکێشان.
٭ کاریگەری لاوەکی هەندێک دەرمان، وەکو دەرمانی دژەخەمۆکی.
٭ هەوکردنی پێڵووی چاو یان ناو چاوەکە.
٭ ڕووناکی زۆر بەهێز و ڕەشەبای بەهێز.
٭ زۆر جار بەبێ بوونی هیچ نەخۆشییەک ڕووئەدات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *