جۆینی تیلیگرام بن

ئەو خۆراکانە کامانەن لەوەرزى زستان و پایز پێویستە بخورێن ؟

ئەو خۆراکانە کامانەن لەوەرزى زستان و پایز پێویستە بخورێن ؟

٧ڕۆژ

پزیشکێکی پسپۆڕی زانستی خۆراک دەڵێت، چەند خۆراکێک هەیە پێویستە زیاتر لە وەرزى زستان و پایز بخورێن لەوانەش، میوە مزرەمەنییەکان، سەوزە گەڵا تۆخەکان، پاقلەمەنییەکان، سیر و پیاز و خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون.

دکتۆر کامەران ڕەسوڵ ژاژڵەیی، پزیشکی پسپۆڕی زانستی خۆراک لە نووسینێکدا ئاماژە بەو خۆراکانە دەکات، کە پێویستە زیاتر لە وەرزى زستان و پایز بخورێن و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

بەهۆی نزمی پلەی گەرما و دەستپێکی شەپۆلی سەرما، جەستەی مرۆڤ پێویستی زیاتری بە کۆمەڵێک خواردن و خواردنەوە هەیە بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە و خۆپاراستن لە پەتا و هەڵامەت، هەروەها بۆ نەهێشتنی هەست بە سەرما و  ڕێگری کردن لە قەڵەوی، کە گرنگترینیان، کە ئەمانەن:-

یەکەم- میوە مزرەمەنییەکان و کێوی و هەنار و سێو، دەوڵەمەندن بە ڤیتامین سی و ئەی و ماددە دژە ئۆکسانەکانی تر.

دووەم- سەوزە گەڵا تۆخەکان، وەک کەلەرم، قەڕەنابیت، نەعنا.

سێیەم- پاقلەمەنییەکان، بە تایبەت شۆربای نیسک، نۆکاو، لۆبیا، ماش.

چوارەم- سیر و پیاز، بۆ بەهێزکردنی بەرگری جەستە چی بە کاڵی یا لە ناو چێشت، هەروەها هەنگوینی سروشتی.

پێنجەم- زەنجەبیل، گرنگە بۆ کەمکردنەوەی ئاوسانی قوڕگ و کەمکردنەوەی هەوکردنی کۆئەندامی هەناسە و بەهێزکردنی بەرگری جەستە، ئەکرێ ڕۆژانە چای زەنجەبیل یا گیراوەی لێمو و زەنجبیل یا زەنجەبیل و لێمۆ و هەنگوین بخورێتەوە.

شەشەم- خواردنەوەی چای گژوگیا وەک چای گوڵەبەیبوون، ڕازیانە، گوڵەمێخەک ، زەنجەبیل ، چای سەوز  لەبری  ئەو خواردنەوەی بڕێکی زۆر ماددەی کەڤییان تێدایە وەک چا و قاوەی ڕەش بە تایبەت ئەگەر شەکری تێ بکرێت، شەوان لە بری چا و قاوە  کوپێک شیری گەرم یا چای گژوگیا بخۆرەوە.

حەوتەم- ماسی سەلموون و توونە و هەموو جۆرە ماسیەکانی تر بە بەرژاوی .

هەشتەم- سینگی مریشک و قەل و پەلەوەر، هەروەها گۆشتی سووری بێ چەوری ( کاتی ڕێجیمی کیتۆ و هاۆشێوەکانی نەبێت.

نۆیەم- دانەوێڵە تەواوەکان وەک ئاردی بۆر و برنجی بۆر و قاوەیی، تۆووی شیا و شۆڤان لە بری ئاردی سپی و برنجی سپی.

دەیەم- چەرەسات، گوێز و بادەم و دەنکە کولەکە و گازۆ.

یانزەیەم- خواردنی بڕی پێویست لە ماددە ڕێشاڵیەکان لە ڕێگای خواردنی سەوزە و میوە ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار.

دوانزەیەم- خواردنەوەی بڕی پێویست لە ئاو ڕۆژانە لە نێوان ژەمەکان لانی کەم زیاتر لە شەش پەرداخ ڕۆژانە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو