جۆینی تیلیگرام بن

پزیشکەکان چۆن بەردى زراو لادەبەن؟

پزیشکەکان چۆن بەردى زراو لادەبەن؟

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى گشتى دەڵێت، پزیشکانی نەشتەرگەری بە شێوەیەکی گشتی بەردی زراو بە دوو شێوازی سەرەکی لادەبەن لەوانەش باوترین ڕێگا بۆ لابردنی بەردی زراو بریتییە لە بڕینی بچووک لە سکی کەسەکەدا یان نەشتەرگەری لابردنی کیس بە کراوەیی.

دکتۆر سەفین حەمە ڕەشید، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گشتى لە نووسینێکدا ئاماژە بە چۆنیەتى لابردنى بەردى زراو دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

پزیشکانی نەشتەرگەری بە شێوەیەکی گشتی بەردی زراو بە دوو شێوازی سەرەکی لادەبەن:-

یەکەم– باوترین ڕێگا بۆ لابردنی بەردی زراو بریتییە لە بڕینی بچووک لە سکی کەسەکەدا. کامێرا و ئامێری نەشتەرگەری لە ڕێگەی ئەم بڕینانەوە دەخرێنە ناوەوە بۆ بینین و لابردنی زراوەکە.

دووەم– نەشتەرگەری لابردنی کیس بە کراوەیی، لە حاڵەتە دەگمەنەکاندا، کە لە ڕێگەی یەکەمەوە نەتوانرێت زراوەکە لاببرێت پێویستە نەشتەرگەری کراوە بە بڕینێکی گەورەتر ئەنجام بدرێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو