جۆینی تیلیگرام بن

ئه‌نجامدانی له‌یزه‌ر بۆ ناسۆری كلێنچك سوودی چییە؟

ئه‌نجامدانی له‌یزه‌ر بۆ ناسۆری كلێنچك سوودی چییە؟

٧ڕۆژ

پسپۆرێکی نەشتەرگەری گشتی دەڵێت، ئه‌نجامدانی له‌یزه‌ر بۆ ناسۆری كلێنچك چەندین سوودى هەیە لەوانەش نەخۆشەکە پێویستی بە ماوەی درێژخایەن نییە بۆ چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەرییەکە، کەمبوونەوەی مەترسی دووبارەبوونەوەی ناسوری کلێنچکە بە بەراورد لەگەڵ ڕێکارەکانی تری نەشتەرگەری.

 دکتۆر سەردار ئیبراهیم فەقێ، ‏‌‎پسپۆری نەشتەرگەری گشتی لە نووسینێکدا ئاماژە بە سوده‌كانی ئه‌نجامدانی له‌یزه‌ر بۆ ناسۆری كلێنچك دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-

ناسوری کلێنچکە لە ئەنجامی هەوکردنی تاڵەکانی موو لە ناوچەی کلێنچکە لە بەشی خوارەوەی پشت ڕوودەدات و ئەمەش کیسێک دروست دەکات، کە موو و پیسی و چڵکی تێدایە، ئەمەش دەبێتە هۆی ئازار و ناڕەحەتی لەکاتی دانیشتن یان لەبەرکردنی جل و بەرگی تەسکدا .

چۆنیەتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری ناسوری کلێنچکە بە لەیزەر

نەشتەرگەری ناسوری کلێنچکە بە لەیزەر ڕێکارێکی ئاسان و وردە و هەنگاوەکانی بریتیین لە:

یەکەم- تاشین و پاککردنەوەی ناوچەی کلێنچکە لە موو.

دووەم- نەشتەرگەری ناسوری کلێنچکە بە لەیزەر لەژێر بێهۆشکردنی گشتی یان ناوچەیی ئەنجام دەدرێت.

سێیەم- ماددەیەک لە ژێر پێستی دەوروبەری ناوچەی ناسوری کلێنچکەدا دەدرێ بۆ ئەوەی یارمەتی ساردکردنەوەی شانەکان بدات لەکاتی بەکارهێنانی لەیزەرەکەدا.

چوارەم- ڕێڕەوی ناسوری کلێنچکە و كیسی پڕ لە چڵک بە بەکارهێنانی لەیزەر دەسوتێنرێن.

پێنجەم- پاشان برینەکە بە چینێکی تەنک دادەپۆشرێت بۆ ئەوەی برینەکە بە کراوەیی بمێنێتەوە.

سوودەکانی نەشتەرگەری ناسوری کلێنچکە بە لەیزەر چین؟

یەکەم- نەخۆشەکە پێویستی بە ماوەی درێژخایەن نییە بۆ چاکبوونەوە دوای نەشتەرگەرییەکە.

دووەم- ڕێژەی سەرکەوتنی بەرز تا ٩٠٪ و زیاتر.

سێیەم- کەمترین ئاڵۆزی نەشتەرگەری.

چوارەم- کەمبوونەوەی مەترسی دووبارەبوونەوەی ناسوری کلێنچکە بە بەراورد لەگەڵ ڕێکارەکانی تری نەشتەرگەری.

پێنجەم- پەڵە و بڕینی دیار لەسەر پێست بەجێناهێڵێت.

شەشەم- نەشتەرگەری ناسوری کلێنچکە  بە لەیزەر تەنها نزیکەی ٤٥ خولەک دەخایێنێت.

حەوتەم- نەخۆش دەتوانێت لە هەمان ڕۆژدا بگەڕێتەوە ماڵەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو