جۆینی تیلیگرام بن

قەستەرەی بۆری حالب چییەو کەی دەبێت دابنرێت؟

قەستەرەی بۆری حالب چییەو کەی دەبێت دابنرێت؟

پسپۆڕێکی نەشتەرگەرى گورچیلە دەڵێت، قەستەرەی بۆری حالب بریتییە لە لولەیەکی پلاستیکی نەرم و تەنک کە لە هەردوو کۆتایەکەیەوە نوشتاوەتەوە بۆ ریگریکردن لە جوڵان وە ناهێڵێت حەوزی گورچیلە و میزڵدان بریندار بێت، دەشڵێت، دانانی قەستەرەی بۆری حالب بە نەشتەرگەریەکی بچووک دادەنرێت.

دکتۆر هەردی تارق، پسپۆڕى نەشتەرگەرى گورچیلە و میزو میزەڕۆ، لە نوسینێکدا ئاماژە بە قەستەرەی بۆری حالب و چۆنیەتى دانانى دەکات و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

قەستەرەی بۆری حالب بریتییە لە لولەیەکی پلاستیکی نەرم و تەنک کە لە هەردوو کۆتایەکەیەوە نوشتاوەتەوە بۆ ریگریکردن لە جوڵان وە ناهێڵێت حەوزی گورچیلە و میزڵدان بریندار بێت.

دانانی قەستەرەی بۆری حالب بە نەشتەرگەریەکی بچووک دادەنرێت.

ئامانج لە دانانی قەستەرەی بۆری حالب بریتییە لە مانەوەی ڕێڕەوی نێوان حەوزی گورچیلە و میزڵدان .

ئەوکەسانە کێن قەستەرەی بۆری حالبیان بۆ دادەنرێت؟

یەکەم- گیرانی بۆری حالب بەهۆی بەرد، گرێی شێرپەجەی،ی ان تەسکبونەوە لە بۆری حالب.

دووەم- لە کاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ حەوزی گورچیلە

سێیەم- لەکاتی ئەنجامدانی نەشتەرگەری بۆ بۆری حالب

چوارەم- دوای ئەنجامدانی هەناوبینی بۆری حالب

پێنجەم- لەکاتی بونی هەوکردن و کۆبونەوەی کێم لە حەوزی گورچیلە و بۆری حالب

شەشەم- دوای ئەنجامدانی نەشتەرگەری چاندنی گورچیلە.

بەشێوەیەکی گشتی قەستەرەی بۆری حالب (∬) چوار هەفتە بۆ شەش هەفتە دەمێنێتەوە لە بۆری حالب و پاشان بە هەناوبینی میزڵدان لادەبرێت.

گەورەترین مەترسی دانانی قەستەرەی بۆری حالب ئەوەیە نەخۆش بیری دەچێت قەستەرەی بۆ دانراوە یان بیری دەچێت سەردانی پزیشکی پسپۆر بکات بۆ لابردنی قەستەرەی حالب.

بیرچونی قەستەرەی حالب دبێتە هۆی دروست بوون و کەڵەکە بونی کلس لە سەر قەستەرەکە وهەندێ جار لە دەست دانی گورچیلە و بۆری حالب.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو