٧ڕۆژ
چەند جۆرێکى نەخۆشى شێرپەنجە هەیە بە پشکنینى پێشوەختە دیارى دەکرێن لەوانەش شێرپەنجەی مەمک، شێرپەنجەی پڕۆستات، شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکە، شێرپەنجەی ملی منداڵدان، شێرپەنجەی سییەکان و شێرپەنجەی پێست.
نەخۆشخانەى سمارت لە ڕاگەیەندراوێکدا زانیارى لەبارەى ئەو جۆرانەى شێرپەنجە دەخاتەڕوو، کە پێشوەختە لە ڕێگەى پشکنین دەتوانرێت دیارى بکرێن و دەقى نووسینەکەش بەمجۆرەیە:-
پشکنینی پێشوەختە ڕێگایەکی گرنگە بۆ ڕێگریکردن و زوو دەستنیشانکردنی چەند جۆرێکی باوی شێرپەنجە پێش ئەوەی کەسەکە هیچ نیشانەیەکی هەبێت.
ئەو شێرپەنجانە کامانەن بە پشکنینی پێشوەختە دیاریدەکرێن؟
یەکەم– شێرپەنجەی مەمک.
دووەم– شێرپەنجەی پڕۆستات.
سێیەم– شێرپەنجەی کۆلۆن و ڕێکە.
چوارەم– شێرپەنجەی ملی منداڵدان.
پێنجەم– شێرپەنجەی سییەکان.
شەشەم– شێرپەنجەی پێست.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *