پسپۆڕێکی نەخۆشییەکانى چاو دەڵێت، بەرزبوونەوەی پەستانی چاو (گلوکۆما) حاڵەتێکە، کە تێیدا پەستانی چاو بەرزدەبێتەوە ئەمەش زیان بە دەماری بینین دەگەیەنێت، دەشڵێت، لە نیشانەکانى حاڵەتەکە ئەمانەن، ئازارێکى توندى چاو، بوونى سەرئێشە و کاڵبوونەوەى بینین.
دکتۆر دێرێ لەتیف پسپۆڕى نەخۆشییەکانى چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى بەرزبوونەوەى پەستانى چاو دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
بەرزبوونەوەی پەستانی چاو (گلوکۆما) حاڵەتێکە، کە تێیدا پەستانی چاو بەرزدەبێتەوە ئەمەش زیان بە دەماری بینین دەگەیەنێت.
نیشانەکانی توشبوون بە نەخۆشییەکە ئەمانەن:-
یەکەم- ئازارێکی توندی چاو
دووەم- سەرئێشە
سێیەم- هێڵنجدان و ڕشانەوە
چوارەم- کاڵبوونەوەی بینین
پێنجەم- بینینی ڕووناکی و پەڵەی ڕۆشن
شەشەم- سووربوونەوەی چاو
حەوتەم- فراوانبوونی بلیبلەی چاو
هەشتەم- لەدەستدانی بینیین
نۆیەم-خوران و ناڕەحەتی چاو
پشکنینی بەردەوامی چاو بۆ زوو دەستنیشانکردن و بەڕێوەبردنی بەرزبوونەوەی پەستانی چاو زۆر گرنگە، چونکە زۆرجار بەبێ نیشانە گەشە دەکات و زیانێکی بەرچاو بە چاوەکان دەگەیێنێت و ڕەنگە ببێتە هۆی لەدەستدانی بینین.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *