پسپۆڕێکی نهخۆشییهكانی ددان و جوانكاری ددان دەڵێت، پاش سپیکردنەوەى ددانەکانتان بە چەند ڕێگایەک پارێزگارى لێ بکەن لەوانەش بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دوور بکەوەرەوە لە و خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددان دەگۆڕن وەک قاوە و چا و ڕۆژانە بە فڵچەی ددانی نەرم و مەعجونی فلۆراید ددانەکانت پاککەرەوە.
دكتۆر ژینۆ قاسم، پسپۆڕی نهخۆشییهكانی ددان و جوانكاری ددان لە نووسینێکدا ئاماژە بە چەند ڕێگایەک دەکات کە دەتوانن لە پاش سپێکردنەوەى ددانەکانمان بە مەبەستى پارێزگارى لێیى سوودى لێ ببیننین.
پاش سپیکردنەوەى ددانەکانتان بەم ڕێگایانە پارێزگارى لێ بکەن
یەکەم- بۆ ماوەی ٤٨ کاتژمێر دوور بکەوەرەوە لە و خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددان دەگۆڕن وەک قاوە و چا.
دووەم- پاراستنی پاکوخاوێنی دەم و ددان، ڕۆژانە بە فڵچەی ددانی نەرم و مەعجونی فلۆراید ددانەکانت پاککەرەوە.
سێیەم- بەکارهێنانی مەعجونی سپیکردنەوەی ددان، دوای ٤٨ کاتژمێر مەعجونی ددانی سپیکەرەوە بەکاربهێنە بۆ پاراستنی ئەنجامەکان.
چوارەم- دوورکەوتنەوە لە جگەرەکێشان.
پێنجەم- خواردنەوەی ئاوی پێویست.
شەشەم- پشکنینی بەردەوامی ددان.
حەوتەم- دووركهوتنهوه له خواردنه تیژ و تونهكان ئەوەش لە پاش ٤٨ كاتژمێر لە دواى کردارى سپی كردنهوه.
هەشتەم-ئەم هەنگاوانە یارمەتی پاراستنی ئەنجامی سپیکردنەوەت دەدەن و ددانەکانت بە تەندروستی دەهێڵنەوە.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *