جۆینی تیلیگرام بن

ئەمجارەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت؟

ئەمجارەیان هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ئەنجام دەدرێت؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

تەنیا کەمتر لە دوو هەفتە بۆ وادەی دەستپێکردنی بانگەشەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان ماوە بەڵام هێشتا وردبینی کردنی ناوی کاندیدەکان تەواو نەبووە ئەوەش ئەگەری دواخستنی بانگەشەی هەڵبژاردنی دروستکردووە.

هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان بەهۆی ناکۆکییە بەردەوامەکانی پارتی و یەکێتی و ترس لە ئەنجامەکانی، ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە بەردەوام دوای دەخەن، هێشتا مەترسی لەسەر ئەوە هەیە ئەمجارەش هەڵبژاردنەکە ئەنجام نەدرێت و بە بیانووی جیاواز دوابخرێتەوە.

جومانە غەلای وتەبێژی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق رایگەیاندووە وردبینی بۆ ناوی كاندیدەكان خەریكە تەواو دەبێت، بەڵام تا وردبینی تەواوی کاندیدەکان تەواو نەكرێت، ئەنجوومەنی كۆمیسیاران بڕیاری وادەی دەستپێكردنی بانگەشەی هەڵبژاردن دەرناكات.

بەپێی زانیارییەکان کۆمسیۆن خۆی ئامادەکردووە ئەگەر پارتی و یەکێتی کێشە بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنەکە دروست نەکەن وادەی دەستپێکی بانگەشەی هەڵبژاردن لە کۆتایی ئەم مانگە دەستپێبکات ماوەکەی ١٥ بۆ ٢٠ رۆژ بێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ٧رۆژ تا ئێستا کۆمسیۆن لە هەوڵی چارەسەرکردنی گرفتەکانی بەردەم بەڕێوەچوونی پرۆسەی ھەڵبژاردنەکەن لە سنوری پارێزگای دھۆک ، بەتایبەت ئەو ناوچانەی کە بازگەی ھێزی سەربازی تورکیای تێدایە و مەترسی لەسەر بەڕێوەچوونی ھەڵبژاردنەکە دروست دەکات.

بەپێی ئەو وادەیەی کۆمسیۆن دیاری کردووە مانگێک پێش هەڵبژاردن بانگەشەی کاندید و لایەنە سیاسییەکان دەست پێ دەکات بەڵام پێناچێت لەو وادەیەدا بانگەشە ئەنجام بدرێت.

لەلایەکی دیکەوە، لایەنە سیاسییە بەشداربووەکان هێشتا لە گومانی ئەوەدان کە هەڵبژاردنەکە جارێکی دیکە دوابخرێتەوە بۆیە ئامادەکاری پێویستیان بۆ بانگەشە دەست پێ نەکردووە.

پێشتر چوارجار وادەی هەڵبژاردنی خولی شەشەم لەلایەن سەرۆکایەتی هەرێمەوە دیاری کراوە بەڵام هەرجارەو بەبیانوویەک لەلایەن پارتی و یەکێتییەوە دواخراوە.

سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستان ٢٠ی مانگی ١٠ی ئەمساڵ بۆ بەڕێوەبردنی هەڵبژاردنی خولی شەشەم دیاری کردووە کە ئەگەر کێشەی نوێی بۆ دروست نەکرێت کەمتر لە مانگێکی دیکە هەڵبژاردنەکە بەڕێوەدەچێت.

بەڵام کەشوهەوای سیاسی هەرێم و ئامادەکاری هێزە بەشداربووەکان ئەوە دەرناخات کە هەڵبژاردنەکە لەو وادەیەی دیاریکراوە بەڕێوەبچێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو