٧ڕۆژ
کۆمەڵەی ئەڵمانی بۆ نەخۆشییەکانی بڕبڕەی پشت، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پست ڕووندەکاتەوە. بەپێی ڕاگەیێندراوی کۆمەڵەکە، کە ئاژانسی دەنگوباسی ئەڵمانی ئاماژی پێکردووە، هۆکارە گشتییەکانی ئازاری بڕبڕەی پشت ئەمانەن:
دانیشتن بۆ ماوەی درێژ: زۆر دانیشتن ماسولکەکان لە بارێکی نەگونجاو دەهێڵێتەوە و لاوازیان دەکات، هەروەک گرژیان دەکات و دەبێتە هۆی پشت ئێشە. بۆ زاڵبوون بەسەر لێکەوتە خراپەکانی پشتئێشە، کۆمەڵە ئەڵمانییەکە ڕێنمایی دەدات کە پیادەڕەوی بکرێتە نەریتێکی ڕۆژانە و یۆگا بکرێ.
کەم جووڵان: کەمجووڵان دەبێتە هۆی لاواز بوونی ماسولکەکان، بۆی دەبێت بە ماراسۆن و مەلەکردن جووڵەی بەردەوام بدرێتە ماسولکەکانی جەستە.
قەڵەوی: کێش زۆری کاری نەرێنی لەو دیسکانەی نێوان بڕبڕەکان دەکات کە ئەرکیان هەڵمژینی ئەو زەبرە زۆرانەیە کە دەکەونە سەر پشت. بۆیە دەبێت لە ڕێگەی ڕێکخستنی خۆراک و زۆر جووڵانەوە کێشی لەش ڕێکبخرێ.
گوشاری دەروونی: گوشاری دەروون دەبێتە هۆی گرژبوونی نەخوازراوی ماسولکەکان و ڕێگری لە پشوودانیان دەکات، بۆیە دەبێت تاکو دەکرێ ئارامیی دەروون ڕابگیرێ و گوشاری دەروونیی کەمبکرێتەوە.
قورسی هەڵگرتن: ئەوانەی ماسولکەکانیان لاوازە، زۆرتر بە قورساییە زۆرەکان کاری نەرێنیان لێدەکرێ، گرنگە لە کاری بەرزکردنەوەی قورساییدا ئەژنۆ بنووشتێندرێتەوە نەوەک بڕبڕەی پشت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *