جۆینی تیلیگرام بن

نهێنی هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ گەرمیان چی بوو؟

نهێنی هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ گەرمیان چی بوو؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

نهێنی هاتنی هێزەکەی حەشدی شەعبی بۆ گەرمیان چی بوو؟
بۆچی هێزێکی کۆماندۆی یەکێتی لە سنوورەکە جێگیرکران؟

بەرەبەیانی ئەمڕۆ هێزێکی حەشدی شەعبی دزەیان کردە سنووری ناحیەی کوڵەجۆ و دۆخێکی ئەمنی ئاڵۆزی لەو ناوچەیە هێنایە ئاراوە و دوای چەند کاتژمێرێک هێزەکە کشانەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ٧رۆژ، هیچ کام لە سوپای عێراق و وەزارەتی پێشمەرگە ئاگاداری هاتنی ئەو هێزانە نەبوون و دوای چەند کاتژمێرێک مانەوە ناوچەکەیان جێهێشت.

هێزەکە بە دەیان ئۆتۆمبێلی سەربازیی و چەکی قورسەوە چوونە گوندی رەحیم وەرەقە لە ناحیەی کوڵەجۆی سەر بە قەزای کفری و هێزێکی پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمیان گەمارۆ دا.

ئەو سنوورەی حەشدی شەعبی لێی جێگیر بوو جگە لە پۆلیسی نەوت و گازی هەرێمی کوردستان، لیوای پێنجی هێزەکانی پێشمەرگەش لە سنوورەکەدایە.
بەپێی زانیارییەکان هێزەکە سەرەتا لە سنووری کوڵەجۆ چووەتە نزیک گوندی سەید مدریک کە لیوای 9ی هێزی پێشمەرگەی تێدایە.
هێزەکە لە بۆشایی ئەمنیی نێوان سوپای عێراق و هێزی پێشمەرگەوە دزەی کردبوویە ناوچەکەوە.

فەرماندەی پۆلیسی نەوت و گازی هەرێم لەو سنوورە بە میدیاکانی وت، ئامانجی هێزەکە ئەو بیرە نەوتە نەبووە کە لەو سنوورەدایە بەڵکو دەیەوێت دەست بەسەر ئەو بەرزاییانەدا بگریت کە دەکەونە پشتەوەی هێزی پێشمەرگەوە.

میدیاکانی پارتی وا بڵاویان کردەوە ئەو هێزە بە تەنسیق لەگەڵ بەرپرسانی یەکێتی چوونەتە ناوچەکە بەڵام لەلایەن میدیاکانی یەکێتییەوە ئەو زانیارییە رەتکرایەوە.
جیا لەوە، رێبوار کەریم وەلی نووسەری دیاری نزیک لە نێچیرڤان بارزانی باسی لەوەکردووە هاتنی ئەو هێزە پلانێک بووە بۆ ئەوەی یەکێتی هێزەکانی کۆماندۆ بەناوی پاراستنی کێڵگە نەوتییەکانەوە بباتە ئەو ناوچەیە.

لەگەڵ کشانەوەی هێزەکەی حەشدی شەعبی هێزی کۆماندۆی کوردستان لە ناوچەکە جێگیرکرا، لەگەڵ ئەوەشدا هێزێکی زۆری پێشمەرگەی کوردستان بەرەو ئەو ناوچەیە جوڵەی پێکرا.

بە بڕوای چاودێرانی دۆخی ئەمنی، هاتنی ئەو هێزەی حەشدی شەعبی بە هەر بیانوویەک بێت، هیچ لەو راستیە ناگۆڕێت کە درەنگ یا زوو ئەو هێزە میلیشیایە دەبێتە بەڵایەکی گەورە بەسەر خەڵک و خاکی هەرێمی کوردستانەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا ناکۆکییە بەردەوامەکانی پارتی و یەکێتی و دابەشبوونیان بەسەر وڵاتانی دراوسێدا.. مەترسییەکی دیکەی گەورەیە لەسەر خاك و خەڵکی هەرێمی

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو