جۆینی تیلیگرام بن

چۆن هەڵبژاردن ماسکی ژمارەیەک چالاکوانی لادا..

چۆن هەڵبژاردن ماسکی ژمارەیەک چالاکوانی لادا..

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

دواجار فشارە نێودەوڵەتی و ناوخۆییەکان لەسەر پارتی و یەکێتی کاریگەرییان دانا و هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان بەو ئاڕاستە هەنگاو دەنێت کە ئەمجار لە وادەی دیاریکراودا بەڕێوەبچێت ئەوەش ماسکی ژمارەیەک چالاکوانی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لادا.

دەیان چالاکوان لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە رۆژانە دژی سیستمی حوکمڕانی پارتی و یەکێتی قسە دەکەن بە وتەی خۆیان هەوڵی هۆشیارکردنەوەی رای گشتی دژی ئەم دوو هێزە سیاسییە دەدەن، بەڵام زۆرێکیان هەرزوو خۆیان رادەستی ئەو سیستمە کردووە و ئێستا بوونەتە کاندیدی لیستەکانی پارتی و یەکێتی.

ئەم مۆدێلە لە کاندیدکردن، لە دوای گۆڕانکاری لە یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان هاتوەتە ئاراوە کە لیستەکانی هەڵبژاردنی کردە لیستی کراوە و دەنگدەر راستەوخۆ دەنگ بە کاندیدی ئەو لیستانە دەدات.

هێزە سیاسییەکان بە گشتی و پارتی و یەکێتی بە تایبەتی لە رێگەی ئیمتیازی دارایی و پۆستەوە بەشێک لەو چالاکوانانە دەخزێننە ناو لیستەکانیانەوە.

بە بروای شارەزایان مەترسی ئەم جۆرە چالاکوانانە هیچی لەو مەترسیانە کەمتر نیە کە پارتی و یەکێتی بە درێژایی مێژووی حوکمی چەکدارییان لە هەرێمی کوردستان لەسەر خەڵک و خاکی باشووری کوردستان دروستیان کردووە.

ئەم چالاکوانانە بە خۆڵکردنە چاوی خەڵک مامەڵە بەو متمانەیەوە دەکەن کە لە تۆڕەکۆمەڵایتییەکانەوە پێیان دراوە، ئەوەش وا دەکات رۆژ دوای رۆژ خەڵک متمانەی بەو دەنگە راستگۆیانەش نەمێنێت کە بەڕاستی پاڵپشتی خەڵکن و دژی ئەو سیسمتە سیاسییە خراپەن کە خەڵکی باشووری کوردستان بەرەو هەڵدێر دەبات.

پەرلەمانی کوردستان لە دوو خولی رابردوویدا ژمارەیەک پەرلەمانتاری بەخۆیەوە بینیوە کە تەنیا کاریان بەرزکردنەوەی دەستیان و وەرگرتنی ئیتمیازاتی چەوری پەرلەمانتاری بووە.

لەم دوو خولەدا هۆڵی پەرلەمان پڕکراوە لە گۆرانیبێژ و مەلاو لوقمەقازی فرۆش و غاز فرۆش کە ئامانجەکەی تەنیا کۆکردنەوەی دەنگی هەوادارەکانیان بووە، نەوەک هەمەچەشن کردنی نوێنەرانی خەڵک.

بەپێی ئاماری رێکخراوەکانی تایبەت بە راپرسی، لە هەڵبژاردنی ئەمجارەدا هاوشێوەی دوو خولی رابردوو دەنگدەران نەک هەر ناکەونە ژێر کاریگەری جوانی کچە کاندید و پێگەی ناو تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانیان بەڵکو هۆکارێک دەبێت بۆ کەمکردنەوەی بەشداری خەڵک لە هەڵبژاردن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو