٧رۆژ- ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد
لە بەریتانیا چی دەگوزەرێت ؟
بۆچی پەلاماری مزگەوت و موسڵمانان دەدرێت؟
رۆڵی جولەکەکان لە پشێوییەکانی ئەو وڵاتە چیە؟
ماوەی چەند رۆژێکە دۆخێکی ئاڵۆز بەشێکی زۆر لە شارەکانی بەریتانیای گرتوەتەوەو تێیدا پەلاماری مزگەوت و شوێنی مانەوەی پەنابەران و بژێوی ژیانیان دەدرێت حکوومەت دەیان ملیۆن پاوەنی بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی ئەو دۆخە دابین کردووە.
پشێوییەکان بەهۆی بڵاوبوونەوەی هەواڵێکی ناڕاست لەسەر کوژرانی سێ کچی گەنج لە لایەن موسڵمانێکی پەنابەرەوە دەستیان پێ کرد، دواتر دەرکەوت بکوژەکە موسڵمان نەبووە و لە دایکبووی ناو بەریتانیایە.
ناڕەزایەتییەکان بەشێوەیەکی ئاشکرا لەلایەن راستڕەوە توندڕەوو دژە پەنابەرەکانەوە ئیدارە دەدرێن بەڵام لە پشتەوە گومان دەبرێت دەستی جولەکەکانی تێدابێت.
بەپێی ئەو زانیاریانەی چالاکوانەکانی ناو بەریتانیا لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاوی دەکەنەوە، جولەکە توندڕەوەکان رۆڵی سەرەکیان لەو ئاژاوە و پشێویانەدا هەبووە کە لەو وڵاتە سەریان هەڵداوە.
لە هەریەکە لە شارەکانی، ڕۆتەردام، هال، لیڤەرپوول، بریستۆڵ، مانچستەر، ستۆک ئۆنترێنت، بلاکپول لە ئینگلتەرا و بێلفاست لە ئیرلەندای باکوور هێرشکراوەتە سەر مزگەوت و شوێنی مانەوەی پەنابەران.
بڕیار وایە حکوومەتی بەریتانیا کۆبوونەوەی بەپەلە بۆ کۆنتڕۆڵکردنی دۆخەکە رێکبخات.
حکوومەتی بەریتانیا رایگەیاندووە بە توندی رووبەڕووی ئەوانە دەبنەوە کە ئاژاوەکانیان سازکردووە و سەرجەمیان دەدەنە دادگا.
بەپێی میدیاکانی بەریتانیا حکوومەت بە نیازە زیاتر لە ٣٠ ملیۆن پاوەن بۆ پاراستنی شوێنی پەنابەران و مزگەوتەکان دابین بکات.
ئەم پشێوی و ئاڵۆزییانە لە کاتێکدان، کە پارتی کرێکارانی بەریتانیا دوای چەندین هەڵبژاردن بە تازەیی سەرکەوتنی گەورەی لە هەڵبژاردنەکان بە دەستهێناوە و دەسەڵاتی وەرگرتووە.
جیا لەوە بەهۆی هێرش و داگیرکارییەکانی ئیسرائیل بۆ سەر غەززە ململانێی نێوان موسڵمانان و جولەکەکان لە زۆربەی وڵاتان پەرەی سەندووە.
لە بەرانبەر هێرش و پەلاماری راستڕەوە توندڕەکانی بەریتانیا هاووڵاتیانی ئەو وڵاتە خۆپیشاندانی مەدەنی بۆ پشتیوانی لە موسڵمانان و پەنابەران رێک دەخەن و داوا لە حکوومەت دەکەن کۆتایی بە ئاژاوەگیڕییەکان بهێنێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *