جۆینی تیلیگرام بن

هەمواری یاسای باری کەسی چییە؟ بۆچی نارەزایەتیەکان دژی هەموارەکە فرواون دەبێت؟

هەمواری یاسای باری کەسی چییە؟ بۆچی نارەزایەتیەکان دژی هەموارەکە فرواون دەبێت؟

٧ڕۆژ – تایبەت

بەشیکی زۆر لە شیعەکان بۆچی هەوڵی ئەوە دەدەن هەمواری یاساکە بە زوویی و بێ گوێندانە نارەزاییەکان تێپەڕینن؟
بۆچی هەمواری ئەم یاسایە وەک دانانی بۆمبێک بۆ لەناوبردن و تێکچوونی کۆمەڵگە دادەنرێت؟

نزیکەی هەفتەیەکە هەمواری یاسای باری كەسێتی ژمارە 188ی ساڵی 1959 بۆتە گرفتێکی نوێی ناو پەرلەمانی عێراق و ناکۆکی توندی لە نێوان لایەنەکان و مەزهەبەکان دروست کردووە.

بابزانین چ پێشنیارێک بۆ هەموارکردنەوەی یاسای باری کەسێتی کراوە:

– دیاریکردنی مەزهەب بۆ ئەوەی گرێبەستی هاوسەرگیرییەکەی لەسەر بکرێت و حوکمەکانی ئەو مەزهەبەیان بەسەردا جێبەجێ بکرێت.
– هەرکەسێک پێشتر ئەوەی نەکردووە، دەتوانێت داواکاری بۆ هەڵبژاردنی مەزهەب پێشکەش بکات.
– ئەگەر ناکۆکی لەنێوان هاوسەرەکان هەبوو لەبارەی ئەو مەزهەبەی بەپێی حوکمەکانی گرێبەست دەکەن، گرێبەستەکە بەپێی مەزهەبی پیاوەکە دەبێت.
– دیوانەکانی وەقفی سوننە و شیعە پابەند دەبن، پەڕاو و تۆماری حوکمە شەرعییەکان لە پرسەکانی باری کەسێتی دروستبکەن.
– تۆمار یان پەڕاوەکان حوکمەکانی باری کەسی بەپێی فیقهی شیعەی جەعفەری دەبێت بۆ شیعە و یەکێکی دیکە بەپێی فیقهی سوننە دەبێت، لە دانانیاندا پشت بە بۆچوونی کەسە دیارەکانی هەردوو مەزهەبەکە لە عێراق دەبەسترێت.
– ئەگەر دیاریکردنی ئەو کەسە دیارەی لە مەزهەبی شیعە پشتی پێدەبەسترێت کێشەی تێکەوت، ئەوا بۆچوونی ئەو مەرجەعە ئایینییە پشتی پێدەبەسترێت کە زۆرینەی شیعە لە عێراق پەیڕەویی دەکەن. لە سوننەش رای ئەنجومەنی زانستیی و فەتوا وەردەگیرێت.
خاڵی دووەمی هەموارەکە ئەوەیە بڕگەی پێنج لە مادەی 10 لادەبرێت و ئەم دەقە شوێنی دەگرێتەوە:
دادگەی باری کەسی گرێبەستەکانی هاوسەرگیری پەسەند دەکات، دوای ئەوەی لەلایەن کەسانی رێگەپێدراوەوە لە دیوانەکانی وەقفی سونە و شیعە یان لایەنێکی شەرعی یان یاسایی پەسەنددەکرێن.
لە هۆکارەکانی دەرچوواندنی هەموارەکەدا هاتووە؛ لەگەڵ مادەی دووی دەستوور دەگونجێت و مادەی 41ـیشی کە دەڵێت عێراقییەکان ئازادن لە دیاریکردنی مەزهەبەکانیان.

لەدژی ئەم پێشنیازانە کە بۆ هەمواری یاسای باری کەسی کراون.. چالاکوانانی کۆمەڵگەی مەدەنیش ڕۆژانە لە گۆرەپانی تەحریر لە بەغدا ناڕەزایەتیی دژی هەمواری یاسای باری کەسی دەردەبڕن، کە ئێستا مژاری گەرمی نێو پەرلەمان و شەقامی عێراقە.
بەشێکی شیعەکان بەتایبەتی دەیانەوێت هەمواری یاساکە بکەن و هەر ژن و پیاوێکی عێراقی لەکاتی هاوسەرگیریدا بتوانن مەزهەبیان دیاری بکەن. بەمەش ئەگەر مەزهەبی جەعفەری بە نموونە وەربگیرێت، دەتوانرێت کچ لە تەمەنی نۆ ساڵیدا بەشوو بدرێت و کوڕیش لە تەمەنی 15 ساڵیدا دەتوانێت هاوسەرگیری بکات.
چالاکوان و نارازییەکان لەنێو گردبوونەوەکانی بەغدا دەڵێن، ” ئەم هەمواری یاسایە بەهەموو شێوەیەک رەتدەکەینەوە و وەک بۆمبێک دەیبینین، ئەمە سەرەتای بڵاوبوونەوەی پەتا و کارەساتە بۆ وێرانکردنی ئەم کۆمەڵگەیە. ئەو یاسایە ژن بێبەش دەکات لە مرۆڤبوون، بیبەشی دەکات لە هەموو مافێک، ژن وا لێدەکات تەنیا ئامرازێک بێت بۆ سێکس و مناڵخستنەوە.”
هەر بەپێی هەموارەکە؛ لەکاتی بوونی ناکۆکی لەنێوان ژن و مێرددا لەسەر مەزهەب، کە لەسەر بنەمای ئەو مەزهەبە هاوسەرگیری کراوە، مەزهەبی پیاو وەردەگیرێت، هاوسەرگیری پیاو لەگەڵ ژنی دووەمیش تەنیا رەزامەندیی دادوەری دەوێت… واتە هیچ پرس و ڕایەک بە ژنی یەکەم ناکرێت.

چالاکوانانی بەشدار لە خۆپیشاندانەکان ئاماژە بەوەدەکەن “دژی تێکدانی کۆمەڵگەی عیراقی دەوەستینەوە، ئەمەی لە پەرلەمان هەوڵی بۆ دەدرێت هەموارکردن نییە، بەڵکو تێکدانی کۆمەڵگەی عێراقییە.. دەبوو چەندین شتی دیکە لە پێشینەی کارەکانیان بووایە بۆ چارەسەرکردنی کێشە راستەقینەکان، کێشەی ماددەی هۆشبەر، کێشەکانی مافی مرۆڤ، کێشەی نەبوونی خزمەتگوزاری، تەنانەت ناتوانن کارەبا چاکبکەن.”
بەپێی هەمواری یاساکە، ئەوانەی پێشتر هاوسەرگیریان کردووە و مەزهەبیان دیاری نەکردووە دەتوانن داوایەک پێشکەشی دادگا بکەن بۆ ئەوەی ئەو مەزهەبە دیاری بکەن کە دەیانەوێت حوکمەکانی بەسەریاندا جێبەجێ بکرێت.
هەرچەندە خوێندنەوەی یەکەم بۆ هەمواری یاساکە دواخراوە، بەڵام هێشتا بەشێکی پەرلەمانتارە شیعەکان دەیانەوێت بەزوویی ئەو پرسە لە پەرلەمان یەکلایی بکەنەوە بەبێ گوێدانە کاردانەوەکان لەسەر ئاستی نێوخۆی و دەرەوەش.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو