٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد
بەرەبەیانی ئەمڕۆ دانیشتوانی باکوری تاران بە دەنگی بۆردوومانی مووشەکێکی ئیسرائیل بە خەبەر هاتن کە ئیسماعیل هەنیە بەرپرسی مەکتەبی سیاسی بزووتنەوەی حەماسی کردە ئامانج و بەهۆیەوە خۆی و پاسەوانێکی تایبەتی کوژران.
ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن جەنگێکی فراوان بەرۆکی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێت و لوبنان و عێراق بکرێنە مەیدانی جەنگەکە.
شەوی رابردوو ئێران و ئەمریکا زنجیرەیەک هێرشی ئاسمانیان لە عێراق، لوبنان و تاران ئەنجامدا.
هێرشەکان سەرەتا لە لوبنانەوە دەستیان پێ کرد و لەناو بەیروتی پایتەختەوە بەرپرسێکی دیاری حیزبوڵلا کوژرا کە بە کەسی دووەمی ئەو حزبە ناودەبرا و راوێژکاری باڵاو تایبەتی سەربازیی.. حەسەن نەسروڵڵا بووە.
دواتر لە درەنگانی شەوداو لە پارێزگای بابلی عێراق بنکەی میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بۆردوومان کران و بەهۆیەوە ژمارەیەک چەکداری حەشد کوژران و بریندار بوون ..
بە دوای ئەویشدا ئیسماعیل هەنیە لە بەرەبەیانی هەمان شەودا لە ناوجەرگەی تارانی پایتەختی کۆماری ئیسلامیی ئیڕان کرایە ئامانج و کوژرا.
پێشبینی دەکرێت لەمەودوا جەنگی ئیسرائیل و حەماس بچێتە قۆناغێکی نوێوە و هەموو رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بگرێتەوە.
دیارترین ئەو وڵاتانەی دەبنە مەیدانی جەنگەکە هەموو ئاماژەکان بۆ ئەوەن کە عێراق و لوبنان دەبن.
ماوەی هەفتەیەکە هێڵە ئاسمانییەکان دەستیان بە راگرتنی گەشتەکانیان بۆ لوبنان کردووە و ئەوەش وەک ئامادەکارییەک بۆ ئەو جەنگەی بەڕێوەیەو بڕیارە لە کاتژمێری سفردا ڕووبدات.
لە عێراق گرووپە میلیشیاکان کەوتوونەتەوە ختوکە دانی ئەمریکا و بنکە سەربازییەکانی بە کاتیۆشاو درۆن بۆردوومان دەکەن.
هەرچی کۆماری ئیسلامیی ئێرانە، هاوشێوەی تەواوی رووداوەکانی رابردوو هەڕەشەی تۆڵە کردنەوە لە ئیسرائیل دەکات.
بەڵام ئەوەی رووداوەکەی ئەمجارە جیا دەکاتەوە، لە ناو جەرگەی وڵاتەکەی و لە رێگەی مووشەکەوە کردەوەکە ئەنجام دراوە.
لەگەڵ ئەوەشدا پێناچێت بچێتە ناو شەڕی راستەوخۆوە لەگەڵ ئەمریکا و ئیسرائیلدا بە گرووپە وەلائییەکانی وەڵامی کوشتنی هەنیە بداتەوە.
هەرچی بێت دۆخێکی نەخوازرا و نائارام چاوەڕێی گەلانی رۆژهەڵاتی ناوەڕاست دەکات کە لێکەوتەکانی تا ماوەیەکی زۆر بەردەوام دەبن و کاریگەری لە سەر ژیان و گوزەرانی هاووڵاتیان دەبێت بە ی وڵاتانی عێراق و لوبنان کە ئاماژەکان بەو ئاراستەیەن لەو جەنگەی چاوەڕێیە رووبدات دەربازبوونیان نیە و تێوەدەگلێن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *