جۆینی تیلیگرام بن

هۆکارەکانی ڕشانەوەی خوێناوی چین؟

هۆکارەکانی ڕشانەوەی خوێناوی چین؟

دکتۆر بەرهەم محەمەد دەڵێت، ڕشانەوەی خوێناوی چەندین هۆکارى هەیە لەوانەش برین (قورحە)ـی گەدە یان دوانزەگرێ، گرێی شێرپەنجەی گەدە و سورێنچک، بوونی دەوالی بۆرییە خوێنەکانی دیواری گەدە و سورێنچک، کێشەی زکماکی لە مولولە خوێنەکانی ناوپۆشی گەدە و جۆگەی هەرس و چارەسەر بە تیشک.

دکتۆر بەرهەم محەمەد پسپۆڕى نەخۆشییەکانى هەرس، جگەر، پەنکریاس و کۆڵۆن لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى ڕشانەوەی خوێناوی دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە.

هۆکارەکانی ڕشانەوەی خوێناوی heamatemisis کامانەن ؟

یەکەم- برین (قورحە) ـی گەدە یان دوانزەگرێ.

دووەم- هەوکردنی توندی گەدە و دوانزەگرێ.

سێیەم- ڕشانەوەی لەسەر یەک و توند (دەبێتە هۆی ڕووشانی دیواری سورێنچک).

چوارەم- گرێی شێرپەنجەی گەدە و سورێنچک.

پێنجەم- بوونی دەوالی بۆرییە خوێنەکانی دیواری گەدە و سورێنچک.

شەشەم- کێشەی زکماکی لە مولولە خوێنەکانی ناوپۆشی گەدە و جۆگەی هەرس.

حەوتەم- چارەسەر بە تیشک، تای خوێن بەربوون، هەندێک هۆکاری کەم باوی تر.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو