دکتۆر ئاشتى ئەحمەد دەڵێت، فشاری دەروونی چەندین کاریگەرى لەسەر پێستمان هەیە لەوانەش زیادبوونی هەوکردنی پێست و درەنگ چاکبونەوەی برین، لە کاتی سترێس هۆرمۆنی کورتیزۆن زیاد دەکات، کە دەبێتە هۆی زیاد بوونی چەوری ڕژێنەکان و دروستبونی زییبکە و سترێس پێست هەستیار دەكات و لییر و خوراندن زیاد دەکات.
دکتۆر ئاشتى ئەحمەد، پسپۆڕى نەخشیەکانى پێست، لە نوسینێکدا ئاماژە بە کاریگەرییەکانى فشارى دەرونى دەکات لەسەر پێست و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-
پێست گەورەترین ئەندامی جەستەیە، کە ڕەنگدانەوەی ناخمانە، بەڵام سترێس دەبێتە هۆی دروستبوونى چەند کاریگەرییەک لەسەر پێستمان.
کاریگەری فشاری دەروونی لەسەر پێست چیە؟
یەکەم– زیادبوونی هەوکردنی پێست و درەنگ چاکبونەوەی برین.
دووەم– لە کاتی سترێس هۆرمۆنی کورتیزۆن زیاد دەکات، کە دەبێتە هۆی زیاد بوونی چەوری ڕژێنەکان و دروستبونی زییبکە.
سێیەم– سترێس پێست هەستیار دەكات و لییر و خوراندن زیاد دەکات.
چوارەم– سترێس دەبێتە هۆى سەرهەڵدانەوەی نەخۆشی سەدەف و ئێکزیما و دەردە ڕێوی و بەڵەکی و گوڵی و هتد….
پێنجەم– سترێس پیربوون خێرا دەکات و دەبێتە هۆی تێکشکاندنی کۆلاجین و ئیلاستین و ڕێگری دەکات لە تازە بونەوەی پێست و نەهێشتنی ڕەونەق و ڕەش بوونی ژێر چاو.
شەشەم– سترێس دەبێتە هۆی تە نکبوون و ڕووتانەوەی قژ.
حەوتەم– خۆ فێرکردنی ڕووبەڕووبونەوەى سترێس دەبێت یەکێک بێت لە ڕێکارەکانی پارێزگاریکردن لە پێست.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *