جۆینی تیلیگرام بن

چی لە پشت بەرزبوونەوەی کتوپڕی بەهای دۆلارەوەیە؟

چی لە پشت بەرزبوونەوەی کتوپڕی بەهای دۆلارەوەیە؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

ماوەی چەند رۆژێکە جارێکی دیکە بازاڕی دراو لە عێراق و هەرێمی کوردستان ناجێگیری بە خۆیەوە بینیوە و پێچەوانەی پێشبینییەکان بەهای دۆلار سنووری ١٥٠ هەزاری تێپەڕاندەوە.

ماوەی نزیکەی دوو ساڵە عێراق دەست و پەنجە لەگەڵ قەیرانی دۆلار لە بازاڕەکانی وڵاتەکەیدا نەرم دەکات.

ناو بەناو بەهای دراوەکە دادەڕمێت و کاریگەری گەورە و قورس لە سەر هاووڵاتیان جێهدەێڵێت.

هەرچەندە بانکی ناوەندی عێراق بەردەوام رێوشوێنی نوێ بۆ پاراستنی بەهای دینار دەگرێتە بەر بەڵام تا ئێستا نەیتوانیوە جیاوازی نێوان بەهای فەرمی دۆلار و بەهای ناو بازاڕی رەش لە یەکتر نزیک بکاتەوە.

لە پڕۆژەی یاسای بودجەی ئەمساڵدا بەهای ١٠٠ دۆلاری ئەمریکی بە ١٣٠ هەزار دینار دیاریکراوە بەڵام لە بازاڕی رەشدا ١٠٠ دۆلار ١٥٠ هەزار دیناری تێپەڕاندووە.

لەوانەیە تەنیا لە وڵاتێکی وەک عێراق بەهای دراوەکەی بەوشێوەیە لاواز بێت لە کاتێکدا خاوەنی زیاتر لە ١٢٠ ملیار دۆلاری نەختینەیە و رۆژانە زیاتر لە ٣ ملیۆن و پێنج سەدا هەزار بەرمیل نەوت بە دۆلار دەفرۆشێت.

بە بروای شارەزایان هۆکاری سەرەکی دابەزینی بەهای دینار بەرانبەر دۆلار بۆ خستنەبازاڕی بڕێکی زۆر دینار دێت کە بەم دواییانە چاپ کراون و لە بازاڕی رەشدا بە دۆلار دەگۆڕدرێنەوە.

میدیا عێراقییەکان ئەوەیان ئاشکرا کردووە کە بە نهێنی بڕێکی زۆر دیناری چاپی نوێ خراوەتە بازاڕەوە و لە رێگەی بازاڕی رەشەوە دەکرێتە دۆلار هەر ئەوەش وایکردووە بەهای دۆلار لە بازاڕدا بەرزبێتەوە.

دیار نیە ئەمە یارییەکی دەستڕۆیشتوەکان یان دەستی وڵاتانی دراوسێی تێدایە بۆ پەیداکردنی دۆلاری پێویست لە ناو عێراقەوە.

ئەمریکا پێشتر چەندین جار هۆشداری ئەوەی داوە هەریەکە لە ئێران، تورکیا، سوریا و لوبنان دۆلاری عێراق دەکێشنەوە ئەوەش رێگە پێدراو نیە.

ئێستا هۆکارەکەی هەرچی بازاڕی دراوی عێراق جارێکی دیکە ئاڵۆزی بە خۆیەوە بینیوەتەوە و بازرگانەکان بە وریاییەوە مامەڵەی لەگەڵ دەکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو