جۆینی تیلیگرام بن

لەشکرکێشی ئەمجارەی سوپای تورکیا مەترسی لای پارتیش دروست کردووە

لەشکرکێشی ئەمجارەی سوپای تورکیا مەترسی لای پارتیش دروست کردووە

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

ماوەی زیاتر لە دوو هەفتەیە سوپای تورکیا بە هەزاران سەرباز و تانکەوە ئۆپراسیۆنێکی زەمینی لە سنووری پارێزگاکانی دهۆک و هەولێر بە بیانووی گەریلاکانی پەکەکە دەست پێ کردووە کە مەترسی ئەوە دەکرێت هێزەکانی بۆ هەمیشە لەو ناوچانە بهێڵێتەوە کە داگیریان دەکات.

بەپێی لێدوانی بەرپرسانی پارتی دیموکرات لەبارەی لەشکرکێشییە نوێیەکان، ئەوە دەردەکەوێت کە ئۆپراسیۆنە نوێیەکەی سوپای تورک بەرپرسانی ئەو حیزبەی نیگەران کردووە.

هەرچەندە تا ئێستا حکوومەتی هەرێم بە فەری هیچ زانیارییەکی لەسەر ئەو ناوچانە ئاشکرا نەکردووە کە تورکەکان داگیریان کردووە بەڵام رێکخراوە مەدەنییەکان باس لەوە دەکەن بە قوڵایی ٤٠ کیلۆمەتر هاتوەتە ناو خاکی هەرێمەوە.

لەگەڵ ئەوەشدا دەیان قەڕەوڵ و بنکەی سەربازیی نوێی لە سنووری پارێزگای دهۆک و هەولێر دامەزراندووە.

بەبڕوای شارەزایان تورکیا دەیەوێت بە قوڵایی ٣٠ بۆ ٤٠ کیلۆمەتر پشتێنەی ئەمنیی لە سەر خاکی هەرێم دروست بکات و بەو بیانووەوە کۆنتڕۆڵی تەواوەتی ئەو ناوچانە بکات.

پارتی دیموکراتی کوردستان فەرمانڕەوا و دەسەڵاتداری ئەو ناوچانەیە کە تورکیا دەستی بەسەردا گرتوون هیچ کات وەک ئێستا نیگەرانی خۆی لەو پرسە نیشان نەداوە.

رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆی حکوومەتی هەرێم ئەمڕۆ قسەی بۆ میدیاکانی حیزبەکەی کرد و وتی لەگەڵ بەرپرسانی عێراق و تورکیا لەسەر ئەو پرسە لەسەر خەتن و لە گفتوگۆدان.

رێبەر ئەحمەد جەختی لەوە کردەوە ئەو لەشکرکێشیانە بەهۆی بوونی پەکەکەوەیە لەناوچەکە.

تورکەکان لەناو میللەتانی جیهاندا بە رەگەزپەرستەین میللەت ناسراون، هەر شوێنێکیان داگیرکردبێت تەنیا بە زەبری چەک و بەهێز دەرکراون بۆیە پێشبینی ناکرێت ئەو ناوچانەی ئێستا داگیری کردووون لێیان بکشێتەوە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو