جۆینی تیلیگرام بن

دەیان کۆچبەری دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە یەختێکدا ژێر ئاوکەوتن

دەیان کۆچبەری دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە یەختێکدا ژێر ئاوکەوتن

٧رۆژ-ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

بۆچی بەرپرسانی هەرێم بێدەنگیان هەڵبژاردووە؟

ماوەی سێ رۆژە بەلەمێکی کۆچبەران کە زۆرینەیان دانیشتووی هەرێمی کوردستانن لە ئاوەکانی ئیتاڵیا ژێرئاو کەوتووە و بەهۆیەوە زیاتر لە ٣٥ کۆچبەری کورد بێ سەروشوێنن کە بەپێی ئاماژەکان گیانیان لەدەستداوە.

رۆژی دووشەممەی رابردوو بەلەمەکە بە ٧٦ کۆچبەرەوە لە کەناراوەکانی تورکیاوە بەرەو ئیتاڵیا بەڕێ کەوتووە.

دوای سێ رۆژ لە بەڕێ کەوتنی، سەرنشینانی بەلەمەکە کەسوکاریان ئاگادارکردووەتەوە کە گەیشتوونەتە ئاوەکانی ئیتاڵیا و لە سنووری ئاویی نێودەوڵەتی تێپەڕبوون.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لەو کەسانەی کە رزگاریان بووە وەرگیراوە، لە رۆژی پێنجشەممە لە نێوان کاتژمێر ١١ بۆ ١٢ی نیوەڕۆ تووشی رووداوێک بوون و بەهۆیەوە بەلەمەکەیان ژێر ئاو کەوتووە.

پۆلیسی کەناراوەکانی یۆنان دوێنێ پێنجشەممە بڵاویکردەوە کە دوو بەلەمی کۆچبەران لە سنوورە ئاوییەکانی وڵاتەکەی ژێر ئاو کەوتوون و توانیویانە ١٢ کەسیان رزگار بکەن.

دیار نیە ئەو کەسانەی رزگارکراون لەو بەلەمەیان بوون کە لە تورکیاوە دەرچووە و زۆرینەیان کوردن یان لەو بەلەمەیان بووە کە لە لیبیاوە دەرچووە و زۆرینەی پاکستانین.

بەپێی زانیارییەکان زیاتر لە ٣٥ کەسیان کورد بوون و لەو ژمارەیە تەنیا هەشت کەس رزگاری بووە کە چواریان ئافرەتن و دانیشتووی شاری هەولێرن.

برای یەکێک لە سەرنشینەکانی بەلەمەکە پشتڕاستی کردووەتە کە لە رێگەی وەتسئەپەوە براکەی بە دەم گریانەوە کەمتر لە یەک خولەک قسەی لەگەڵ کردووە و باسی لە رزگابوونی خۆی کردووە بەڵام بێ ئاگابووە لە چارەنووسی هاوسەر و منداڵەکانی.

بەپێی گێڕانەوەی رزگاربووەکان، سەرنیشینانی بەلەمەکە، جیا لەوانەی دانیشتووی هەرێمی کوردستان بوون، دانیشتووی پارچەکانی دیکەی کوردستانیشیان لەگەڵ بووە.

ژێر ئاو کەوتنی بەلەمێکی پڕ لە کۆچبەری دانیشتووی هەرێمی کوردستان لە رێگای ئەورووپا نیشانەی خراپی دۆخی ئابووری و سیاسی و ناعەدالەتی کۆمەڵایەتییە لە هەرێمی کوردستان کە لە سایەی پارتی و یەکێتییەوە بەرهەم هاتووە.

حکوومەتی هەرێم وەک ئەرکی سەرشانی لەبری بەدەمەوەچوون و دەستنیاشنکردنی چارەنووسی ئەو کۆچبەرانە وەک هەمیشە بێدەنگی هەڵبژاردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو