دكتۆر كۆسار عەلی دەڵێت، ئاوی سپی چاو بریتییە لە لێڵبوونی هاوێنەی چاو، کە کاریگەری لەسەر بینین دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی بە هێواشی گەشە دەکات، دەشڵێت، زۆرجار ئاوی سپی چاو پەیوەندی بە تەمەن هەیە.
دكتۆر كۆسار عەلی پزیشکی پسپۆڕی نەخۆشییەکان و نەشتەرگەری چاو لە نووسینێکدا ئاماژە بە نەخۆشى ئاوى سپى چاو و چۆنیەتى چارەسەرکردنى دەکات و دەقى نووسینەکەى بەمجۆرەیە:-
ئاوی سپی چاو بریتییە لە لێڵبوونی هاوێنەی چاو، کە کاریگەری لەسەر بینین دەبێت و بە شێوەیەکی گشتی بە هێواشی گەشە دەکات و دەتوانێت ببێتە هۆی کاڵبوونەوەی بینین، سەختی بینین لە شەودا، زیادبوونی هەستیاری بە ڕووناکی و ڕەنگەکان لەبەرچاو کاڵ دەربکەون.
زۆرجار ئاوی سپی چاو پەیوەندی بە تەمەن هەیە، بەڵام دەتوانێت لە ئەنجامی برینداربوونی چاو، هەندێک دەرمان، یان حاڵەتی پزیشکی وەک نەخۆشی شەکرە ڕووبدات.
نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو
لە نەشتەرگەری ئاوی سپی چاو، بڕینێکی بچووک لە لێواری گلێنەی چاو دەکرێت، پاشان عەدەسە تەڵخەکە لادەبرێت، دوای لابردنی عەدەسەکە، عەدەسەی دەستکرد دەچێنرێت و لە شوێنی گونجاودا دادەنرێت.
ئەم نەشتەرگەرییە زۆرجار لە لەژێر بێهۆشکردنی ناوچەییدا ئەنجام دەدرێت و پێویست ناکات نەخۆش لە نەخۆشخانە بمێنێتەوە.
پیسبوونی گلێنەی چاو دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی چۆن چارەسەر دەکرێت؟
پیسبوونی گلێنەی چاو دوای نەشتەرگەری ئاوی سپی ئاڵۆزیەکی باو و ئاساییە کە دەتوانێت ببێتە هۆی ئەوەی بینین دووبارە لێڵ بێتەوە.
خۆشبەختانە دەتوانرێت بە ئاسانی چارەسەر بکرێت بە ڕێکارێکی خێرا و بە بێ ئازار کە ئەویش بریتییە لە بەکارهێنانی لەیزەر. ئەم ڕێکارە لێڵیەکان پاک دەکاتەوە بە درووست کردنی دەرچەیەکی بچووک لە کەپسولە لێڵبوەکەدا، ڕێگە بە تێپەڕبوونی ڕووناکی دەدات و بینینی ڕوون دەگەڕێنێتەوە. پڕوسەکە تەنها چەند خولەکێکی کەم دەخایێنێت و چارەسەرێکی کاریگەرە و ماوەی چاکبوونەوەی زۆر کورتە و لەوانەیە نەخۆشەکە کەمێک هەستیاری بە ڕووناکی هەبێت دوای پڕۆسەکە، بەڵام ئەمە بۆ ماوەیەکی زۆر کورتە و هیچ جێی ترس نییە.
1 Comment
ناو *ali
2024-05-29, 10:29 amسڵاو.. دکتۆر کۆسار بەچەند نەشتەرگری ئاوی سپی یەک چاو دەکات و وە ناونیشانی لە کوێیە وەچەندی کات دەوێ ؟
REPLY