جۆینی تیلیگرام بن

شاخی گۆیژە لە لایەن کام کۆمپانیاوە دەکرێتە یەکەی نیشتەجێ بوون؟

شاخی گۆیژە لە لایەن کام کۆمپانیاوە دەکرێتە یەکەی نیشتەجێ بوون؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

دیمەنی شۆفڵ و گلێدەرەکانی کۆمپانیایەکی دەستڕۆیشتووی سلێمانی کە سەرقاڵی هەڵدڕینی شاخی گۆیژەن کاردانەوەی توندی خەڵکی بەدوای خۆیدا هێناوە و پرسی داگیرکردنی زەوییەکانی شارەکەی جارێکی دیکە هەڵداوەتەوە.

کۆمپانیای قەیوان، ناوێکی دیاری ناو شاری سلێمانییە، زیاتر وەک کۆمپانیایەک سەر بە یەکێتی ناوی دەرکردووە دەیان پرۆژەی جۆراوجۆری لە سنووری شارەکە هەیە، ئێستا سەرقاڵی فراوانکردنی یەکێک لە گرانبەهاترین پرۆژەکانی نیشتەجێبوونە و شاخی گۆیژەی بۆ هەڵدەکۆڵێت.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ٧رۆژ، کۆمپانیاکە لە چوارچێوەی فراوانکردنی پڕۆژەی نیشتەجێبوونی بەرزاییەکانی سلێمانی سەرقاڵی هەڵکۆڵینی گردێکی گەورەی شاخی گۆیژەیە و دەیکاتە شوێنی سەدان یەکەی نیشتەجێ بوون.

بەپێی زانیارییەکان، سەرەڕای بڕیاری ئەنجوومەنی وەزیران بۆ راگرتنی مۆڵەتدان بە پڕۆژەکانی نیشتەجێ بوون، کۆمپانیاکە تەواوی رێکارە یاساییەکانی بۆ ئەنجامدانی پرۆژەکەی تەواوکردووە.

نیگەرانییەکان لەوەوە سەرچاوەی گرتووە کە بەشێکی گەورەی سروشتی شاری سلێمانی تێکدەدات و دەیکاتە ژمارەیەک باڵەخانەی نیشتەجێ بوون.

بەپێی زانیارییەکانی دەستی ٧رۆژ، کۆمپانیای قەیوان لەبەرانبەر وەرگرتنی بەشێکی شاخی گۆیژە دەبێت جوتسایدی هەواری شاری بۆ تونێلی پێشڕەو دروست بکاتەوە بەڵام دیار نیە کەی دروستی دەکات.

پرۆژەکانی نیشتەجێ بوون لە هەرێمی کوردستان وێنایەکی خراپیان لە هزری خەڵکدا کێشاوە، بەو پێیەی ئەوەندەی رۆڵیان لە زەقکردنەوەی چینایەتی و دروستکردنی جیاوازی ژیان لە نێوان دەستڕۆیشتو و هەژاراندا بینیوە ئەوەندە رۆڵیان لە کەمکردنەوەی رێژەی کرێنشینان نەبینوە.

ئەم پرۆژانە لەسەر زەوی هاووڵاتیان لەلایەن کۆمپانیاکانی سەر بە حیزب و کوڕە مەسئولەکانەوە دروست دەکرێن و بە پارەیەکی خەیاڵی ساخ دەکرێنەوە.

لە سلێمانی دابەشکردنی زەوی نایاب بەسەر کورە مەسول و دەستڕۆیشتوەکاندا چیرۆکێکی دووروو درێژی هەیە.

دوایین دۆسیە کە بوویە پرسی گەرمی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان پێدانی زەوییەکی نایاب لە سەر شەقامی ٦٠ مەتری شاری سلێمانی بە کوڕێکی شۆڕش ئیسماعیل وەزیری پێشمەرگەی هەرێم بوو.

ئەم پارچە زەوییە بە ناوی دروستکردنی ریستۆرانتەوە پێی درا بەڵام دواتر کردیە دوو تاوەری نیشتەجێبوون ئێستا سەرقاڵی ساخکردنەوەیانە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە بەرپرسانی شارەکە و بەدیاکراوی دەستڕۆیشتوەکانی ناو یەکێتی لە ئاست داگیرکردنی زەوی و شاخی ئەو شارە بێدەنگن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو