جۆینی تیلیگرام بن

بۆچی نێوانی کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ و پارتی تێکچووە؟

بۆچی نێوانی کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ و پارتی تێکچووە؟

٧ڕۆژ – ڕێبوار حەمەلاو ئەحمەد

شەڕێکی میدیایی گەرم لە نیوان کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ و بەرپرسانی پارتی دیموکرات لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەستی پێ کردووە دۆسیەی جیاواز دژی ماڵی کۆسرەت رەسوڵ بڵاو دەکەنەوە.

بەپێی بەدواداچوونەکانی ٧رۆژ لە چوارچێوەی ئەو ململانێ توندانەی لە نێوان یەکێتی و پارتی لەسەر دۆسیە جیاوازەکانی نێوانیان هاتوونەتە ئاراوە، بەرپرسانی پارتی هێرشی توند دەکەنە سەر کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ و دۆسیەی کۆمپانیاکانی نزیک لەوان هەڵدەدەنەوە.

میدیای سێبەری پارتی دۆسیەیەکی ساختەکاری کۆمپانیایەکیان بڵاوکردووەتەوە کە خاوەندارێتی کۆمپانیاکەیان بۆ شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ گەڕاندووەتەوە.

کۆمپانیاکە بە نوسراوی ساختە هەوڵی هێنانی 50 هەزار مانگای نەخۆش و هەوڵدان بۆ ساغکردنەوەیان لەناو بازارەکانی عێراق و هەرێمداوە.
لەوبارەو ژمارەیەک بەڵگەنامەیان لەسەر ئەو دۆسیەیە بڵاوکردووەتەوە و ئاشکرایان کردووە و کە لە رێگەی سەرۆک وەزیرانی عێراقەوە هەوڵی چارەسەرکردنی ئەو دۆسیەیە دەدەن.

بەپێی میدیاکانی پارتی، نوسراوەکان سەرجەمیان ساختە بوون و مۆر و واژۆی دەزگا پەیوەندیدارەکانی عێراقیان ساختە کردووە و لەو رێگەیەوە هەوڵی هێنانی مانگاکانیان داوە.

لە سەروبەندی گرانبوونی نرخی گۆشت لە شارەکانی هەرێم و عێراق دەنگۆی هاوردەکردنی هەزاران ئاژەڵ بۆ عێراق بڵاوبوویەوە.

لە میدیا عێراقییەکان وا بڵاوکرایەوە هەزاران مانگای بەرازیلی نەخۆش لە بەندەری بەسرە راگیراون و رێگەیان پێ نەدراوە بهێنرێنە ناو عێراقەوە ئەوەش بەهۆی نەخۆشی مانگاکان و شیاو نەبوونی گۆشتەکەیان بۆ خواردن.

لە ئێستادا نرخی کیلۆیەک گۆشتی سوور لە عێراق و شارەکانی هەرێمی کوردستان بە سەرو ٢٢ هەزار دینارەوە مامەڵەی پێوەدەکرێت ئەوەش بەرزترین نرخە لە ماوەی چەند ساڵی رابردوودا تۆماری کردبێت.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، شەڕی میدیایی نێوان کوڕانی کۆسرەت رەسوڵ و بەرپرسانی پارتی شتێکی نوێیە و لە رابردوودا ئەزموونی هاوشێوەی نەبووە، بەو پێیەی بەردەوام ماڵی کۆسرەت رەسوڵ لەناو یەکێتیدا پەیوەندییەکی گەرم و گوڕیان لەگەڵ بەرپرسانی پارتی هەبووە.

بەم دواییانەش شاڵاو کۆسرەت رەسوڵ لە دژی هەوڵەکانی پارتی بۆ دواخستنی هەڵبژاردن، سکاڵای لە دادگای فیدڕاڵی تۆمار کرد.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو