جۆینی تیلیگرام بن

هەڵبژاردن لە نێوان پارتی و یەکێتی بە کوێ دەگات؟

هەڵبژاردن لە نێوان پارتی و یەکێتی بە کوێ دەگات؟

٧ڕۆژ – تایبەت

پارتی و یەکێتی دوو هێزی چەک بە دەستی هەرێمی کوردستان لە ماوەی ٣٠ ساڵی رابردوودا بۆ تەنیا جارێکیش نەیانتوانیوە هەڵبژاردن لە وادەی خۆیدا و بە بێ ساختەکاری ئەنجام بدەن.

ئێستا بەبیانووی جیاواز ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە هەڵبژاردنی پەرلەمانیان دواخستووە و بەهۆیەوە تەواوی دەزگا شەرعییەکانی هەرێمی کوردستان لەکارخراون.

یەکێک لەو سیناریۆیانەی بەهۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەوە پێشبینی دەکرێت رووبدات هەڵوەشاندنەوەی حکوومەتی هەرێمە لەلایەن دادگای فیدڕاڵیەوە هاوشێوەی ئەوەی بەسەر پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی هەرێمدا روویدا.

ئێستا لایەنەشیعە وەلائییەکانی عێراق بە دوای ئەو دەرفەتانەوە وێڵن کە هەرێمی کوردستانی پێ لاواز و لاوازتر بکەن

هەردوو حیزبە چەک بەدەستەکەی هەرێمیش بەردەوام بیانوو دەدەنە دەست ئەو گرووپە وەلائییانە.

لە ماوەی دوو ساڵی رابردوودا بەهۆی ئەنجام نەدانی هەڵبژاردنەوە، وەلائییەکان لە رێگەی دادگای فیدڕاڵییەوە توانیان پەرلەمانی کوردستان لەکاربخەن و ئەنجوومەنی پارێزگاکانیش هەڵوەشێننەوە.

ئێستا هەرێمی کوردستان تەنیا دوو دامەزراوی شەرعی لەکارماون، ئەویش ئەنجوومەنی وەزیران و سەرۆکایەتی هەرێمی کوردستانە.

بەبڕوای شارەزایان پێشبینی ئەوە دەکرێت لە ئەگەری ئەنجام نەدانی هەڵبژاردن، دادگاکە بڕیارێکی هاوشێوە کە لەسەر پەرلەمان و ئەنجوومەنی پارێزگاکانی دەرکرد دژی ئەنجوومەنی وەزیرانیش بە بیانووی نایاسایی بوونی دەربکات.

هەر لە ئێستاوە گرووپە بەناو ئۆپۆزسیۆنەکان هۆشداری ئەوەدەدەن ئەگەر هەڵبژاردن ئەنجام نەدرێت سکاڵا دژی حکوومەتی هەرێم لە دادگای باڵای فیدڕاڵی تۆمار دەکەن.

ئەوەی جێگەی سەرنجە، پارتی و یەکێتی وەک دوو هێزی چەکدار بەردەوام وەک دوو ئیدارەی جیاواز مامەڵەیان لەگەڵ حکوومەتی هەرێم کردووە کەچی بەردەوام ترسی ئەوەیان هەیە چەند کورسییەکی پەرلەمان لە پێش یەکترەوە بن.

لەکاتێکدا بەپێی ئەو ئەزموونەی لە دوو خولی رابردووی پەرلەمان بینرا، یەکێتی ژمارەی کورسییەکانی نیو هێندەی کورسییەکانی پارتی نەبووە، بەڵام هیچ کات پارتی نەیتوانیوە لەناوچەی دەسەڵاتی یەکێتیدا فەرمانڕەوایی و حکوومەتداری بکات.

تەواوی ئەو قەیرانە سیاسیانەی ئێستا رووبەڕووی خەڵکی کوردستان کراونەتەوە لەسەر ١١ کورسی کۆتای پێکهاتەکانە

هەر لەسەرەتاوە یەکێتی نیشتمانی داوای پشکی لەو ١١ کورسییە دەکرد و پارتیش ئامادەنەبوو هاوبەشی پێ بکات بۆیە بەم بیانوەوە هەڵبژاردنیان ئەنجام نەداو گەیاندیان بەم رۆژەی ئێستا کە قەوارەی هەرێم و هەڵوەشاندنەوەی دامەزاراوەکانی زۆرترین مەترسیان لەسەر دروست بووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو