هەندێ كەس لە رەمەزاندا كاتێك بەڕۆژوو دەبن، تووشی حاڵەتی سەرئێشەی رۆژانە دەبن.
لەڕاستیدا حاڵەتی سەرئێشە لەو رۆژانەدا كە بەڕۆژوویت، دەگەڕێتەوە بۆ دابەزینی ئاستی شەكری خوێن، كاتێك شەكری خوێنت دادەبەزێت، تووشی سستی، سەرئێشە، ماندوویەتی، ئارەقكردنی نائاسایی، كەمیی تەركیز، لەرزینی جەستە و دڵەكوتە دەبیت و دڵت خێرا لێدەدات، هۆكاری ئەم حاڵەتەش خواردنی نادروستی كاتی پارشێوانە
بۆ نموونە، كاتێك زیادەڕۆیی دەكەی لە خواردنی كاربۆهیدراتەكان، هەروەها خواردنی خۆراكی نادروستی شیرین، جەستە رێژەیەكی زۆر و نائاسایی ئانسۆلین دەستەبەر دەكات و بەرزبوونی ئاستی ئانسۆلین هۆكارێكە بۆ دابەزینی شەكری خوێن.
بۆ ئەوە تووشی ئەم حاڵەتە نەبیت، پێویستە پارشێوان پارێز بكەی لە خواردنەوەی شیرین و خواردنی ئەو خۆراكانەی كە هەڵگری شەكری ناسروشتین، یاخود زۆر شیرینن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *