جۆینی تیلیگرام بن

چۆن چاوکزیی دەستنیشان دەکرێت؟

چۆن چاوکزیی دەستنیشان دەکرێت؟

دکتۆر کۆسار عەلى دەڵێت، چاوکزی بریتییە لە کەمبوونەوەی ئاستی بینینی چاو، دەستنیشانکردنی چاو کزی بریتییە لە پشکنینی گشتگیر بۆ چاو، کە چەند جۆرێکن لەوانەش پشکنینی بینین، پشکنینی شکاندن، پشکنینی پەستانی چاو، پشکنینی بواری بینین و پشکنین تۆڕی چاو.

دکتۆر کۆسار عەلى، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى چاو لە نوسینێکدا ئاماژە بە ڕێگاکانى دەستنیشانکرردنى چاو کزى دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

چاوکزی بریتییە لە کەمبوونەوەی ئاستی بینینی چاو، دەستنیشانکردنی چاو کزی بریتییە لە پشکنینی گشتگیر بۆ چاو، کە لەلایەن پزیشکی چاوەوە ئەنجام دەدرێت و بەندە بە وەرگرتنی مێژووی پزیشکی و پشکنینی جەستەیی لەگەڵ پشکنینی چاو.

دەستنیشانکردنى چاو کزى بە چەند پشکنینێک دەکرێت لەوانەش:-

یەکەم- پشکنینی بینین، ئەمە پشکنینێکی بنەڕەتی چاوە داوا لە کەسەکە دەکرێت لە دوورەوە پیتەکان یان هێماکان بخوێنێتەوە بۆ هەڵسەنگاندنی ڕوونی و تیژی بینین.

دووەم- پشکنینی شکاندن، بۆ دیاریکردنی هەڵەکانی شکاندن وەکو نزیک بینی، دووربینی، یان ئاستیگماتیزم.

سێیەم- پشکنینی پەستانی چاو (تۆنۆمێتری)، ئەم پشکنینە پەستانی ناو چاو دەپێوێت و زۆرجار بۆ دەستنیشانکردنی ئاوی ڕەشی چاو ئەنجام دەدرێت.

چوارەم- پشکنینی بواری بینین (visual field) – ئەم پشکنینە یەکێکە لە گرنگترین جۆرەکانی پشکنی،ن کە ئەو نەخۆشانەی بەرزی فشارى چاویان هەیە پێویستیانە، لەگەڵ ئەم پشکنینەدا، ڕێژەی زیانبەرکەوتنی دەماری بینین و قۆناغی نەخۆشيی نەخۆشەکە دیاریدەکرێت.

پێنجەم- پشکنین تۆڕی چاو (Fundoscopy) ،ئەم ئامێرە پشکنینێکی ورد ئەنجامدەدات بۆ هەموو خوێنبەرە ورده‌كانی ناو تۆڕی چاو و هەر کێشەیەکی چاو، کە پەیوەندى بە چاوکزییەوە هەیە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو