جۆینی تیلیگرام بن

چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چی لێدێت؟

چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم چی لێدێت؟

٧ڕۆژ – تایبەت

وەزارەتی دارایی عێراق دەستی بە ڕەوانەکردنی دوایین گوژمەی پارە بۆ هەرێمی کوردستان کرد و دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاگادارکردەوە کە چیتر ئامادە نیە هیچ بڕە پارەیەک ڕەوانە بکات بەوەش چارەنووسی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم کەوتە گۆمێکی قوڵەوە.

ئەمڕۆ وەزارەتی دارایی عێراق بە نوسراوێک دادگای باڵای فیدڕاڵی ئاگادار کردەوە، کە بۆ لەمەودوا ئامادە نیە پارەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان ڕەوانە بکات تا ئەو کاتەی پڕۆسەی بە بانکیی کردنی فەرمانبەرانی هەرێم تەواو نەکرێت.

ئەم هەنگاوەی وەزارەتی دارایی عێراق جێبەجێکردنی ئەو بەڵێنەیە کە تایف سامی وەزیری دارایی حکوومەتی فیدڕاڵی لە کۆبوونەوەی لەگەڵ لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق بە پەرلەمانتارە شیعەکان دا و سوێندی خوارد تاکە دینارێک لە مانگی سێ وە رەوانەی هەرێم نەکات.

لەمەودوا فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بە هۆی بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵییەوە نەک هەر مووچەکانیان لە وادەی خۆیدا وەرناگرن بەڵکو رووبەڕووی قەیرانێکی گەورەی یاسایی دەبنەوە کە تەنیا لە رێگەی هەژماری بانکییەوە دەتوانن لە داهاتەکانی بەغدا سودمەند بن.

بە هەژمارکردنی ناوی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان پڕۆسەیەکی درێژخایەنە و گەر هەر لە ئێستاوە دەست پێ بکرێت پێشبینی دەکرێت نزیکەی چوار مانگ بخایەنێت.

هەرێمی کوردستانی عێراق زیاتر لە ملیۆنێک و دوو سەد هەزار مووچە خۆری هەیە، ئەگەر رۆژانە ١٠ هەزار مووچەخۆر هەژماری بانکیی بۆ دروستبکرێت پێویستی بە چوار مانگ هەیە تا کۆتی مووچەخۆران بتوانن لە رێگەی بانکە عێراقییەکانەوە مووچەکانیان وەربگرن.

جیا لەوە ئەم پرسە پەیوەندی راستەوخۆی بە مانەوەی قەوارەی دەستووریی هەرێمی کوردستانەوە هەیە.

ئەوەتا محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە چاوپێکەوتنێکی تەلەفزیۆنیدا کەپێش بڕیارەکانی دادگای فیدڕاڵی تۆمارکراوە،  بە ڕاشکاوی وتی، ئەگەر ئێمە راستەوخۆ مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم بدەین شتێک بەناوی هەرێمی کوردستان نامێنێت.

بە بڕوای شارەزایان ئەو گرووپ و دەستانەی کە پێشتر پشتیوانی دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەران بوون لە بەغداوە ئێستا پێویستە وەڵامی ئەو مەترسیانە بدەنەوە کە بۆسەر مووچەخۆران و هەرێمی کوردستانیان دروستکردووە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو