جۆینی تیلیگرام بن

نیشانەکانى جەڵتەى مێشک کامانەن؟

نیشانەکانى جەڵتەى مێشک کامانەن؟

دکتۆر محەمەد تاهیر دەڵێت، نیشانەکانی جەڵتەی مێشک ڕەنگە لە ناکاو ڕووبدەن و ئەکرێت نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگۆڕێت، دەشڵێت، تووشبوون بە جەڵتەی مێشک چەندین نیشانەى هەیە لەوانەش لاواز بوون یان سڕبوونی دەمووچاو و دەستیان قاچ ، زۆرجار سڕبونەکە تەنها لە یەک لای جەستە ڕوودەدات .

دکتۆر محەمەد تاهیر، پسپۆڕى نەخۆشیەکانى مێشک و دەمار لە نوسینێکدا ئاماژە بە نیشانەکانى جەڵتەى مێشک دەکات و دەقى نوسینەکەى بەمجۆرەیە:-

نیشانەکانی جەڵتەی مێشک ڕەنگە لە ناکاو ڕووبدەن و ئەکرێت نیشانەکان لە کەسێکەوە بۆ کەسێکی دیکە بگۆڕێت.

نیشانەکانی تووشبوون بە جەڵتەی مێشک کامانەن؟

یەکەم– لاواز بوون یان سڕبوونی دەمووچاو و دەست یان قاچ ، زۆرجار سڕبونەکە تەنها لە یەک لای جەستە ڕوودەدات.

دووەم– قورس بوونی زمان و دروست بوونی کێشە لە قسە کردن یان تێگەشتن.

سێیەم– دروست بوونی کێشە لە بینینی کەسەکە، وەکو لێڵ بوونی چاو یان لەدەست دانی بینینی یەکێک لە چاوەکان یاخود هەردوو چاوەکە.

چوارەم– گێژ بوون و سوڕانی سەر یان تێکچوونی باڵانسی کەسەکە.

پێنجەم– هەبوونی کێشە لە کاتی جووڵان یاخود ڕێکردن.

شەشەم– بوورانەوە یاخود ڕوودانی گەشکە.

حەوتەم– سەر ئێشەیەکی توند، کە هۆکارەکەی نەزانراوە، بەتایبەتی ئەگەر لەناکاو سەرئێشەکە ڕووبدات.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو