دکتۆر دلێر غازى دەڵێت، توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە مەلەکردن یارمەتی باشترکردنی تەندرووستی جەستە و دابەزاندنی کێش و درووستکردنی ماسولکەکان دەدات، ئەمە جگە لە سوودە زۆرەکانی بۆ تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان، دەشڵێت، مەلەکردن دڵ بەهێز دەکات.
دکتۆر دلێر غازى پسپۆڕى نەخۆشیەکانی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لە نووسینێکدا ئاماژە بە بە گرنگى مەلەکردن و کاریگەرییەکانى لەسەر تەندرووستى دڵ دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە مەلەکردن یارمەتی باشترکردنی تەندرووستی جەستە و دابەزاندنی کێش و درووستکردنی ماسولکەکان دەدات، ئەمە جگە لە سوودە زۆرەکانی بۆ تەندرووستی دڵ و خوێنبەرەکان.
کۆمەڵێک ڕێگا هەیە دەریدەخات، کە مەلەکردن یارمەتیدەرە بۆ باشترکردنی تەندرووستی جەستە و کەمکردنەوەی مەترسی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لەوانەش:-
یەکەم- بەهێزکردنی ماسولکەی دڵ، دەکرێت بە مەلەکردن ماسولکەکانی دڵ بەهێز بکەن، بەو پێیەی بەسوودە لە زیادکردنی هێزی دڵ و بەرزکردنەوەی توانای پەمپکردنی خوێن بۆ جەستە و ڕێکخستنی لێدانی دڵ، ئەمە، جگە لەوەی هاندانی سوڕی خوێن بە تەواوی جەستەدا.
دووەم- دابەزاندنی پەستانی خوێن، مەلەکردن دڵ بەهێز دەکات بەو پێیەی ڕێگە دەدات خوێن بە تەواوی جەستەدا بڕوات، هەروەها مەلەکردن بۆ ماوەی ٣٠ خولەک لە ڕۆژێکدا یارمەتی دابەزاندنی پەستانی خوێن دەدات.
سێیەم- باشترکردنی هەناسەدان، مەلەکردن یارمەتی مرۆڤ دەدات خێراتر و درێژتر هەناسە بدات لە کەسانی ئاسایی، ئەمەش بەهۆی بەرزکردنەوەی توانای سییەکان بۆ کارکردنی کاراتر.
چوارەم- باشترکردنی سوڕی خوێن، مەلەکردن یارمەتی کەمکردنەوەی هەستکردن بە بێهێزی دەدات لەو شوێنانەی، کە بەدەست خراپی سووڕی خوێنەوە دەناڵێنن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *