دکتۆر دلێر غازى دەڵێت، نەخۆشی شەکرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات، دەشڵێت، نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە نەخۆشی درێژخایەنن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەر ناکرێن، نەخۆشی شەکرە زیان بە بۆرییەکانی خوێن دەگەیەنێت و ماسولکەکانی دڵ ڕەقتر دەکات، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کێشەی ڕاگرتنی شلە و سستبوونی دڵ.
دکتۆر دلێر غازى پسپۆڕى نەخۆشیەکانی دڵ و سنگ و بۆرییەکانی خوێن لە نووسینێکدا ئاماژە بە پەیوەندی نێوان نەخۆشی شەکرە و نەخۆشییەکانی دڵ دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-
نەخۆشی شەکرە ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ زیاد دەکات. ئەو کەسانەی نەخۆشی شەکرەی جۆری دوویان هەیە تا چوار هێندە زیاتر لە دانیشوتوانی گشتی گیانیان لەدەستداوە بەهۆی هۆکارەکانی دڵ و خوێنبەرەکانەوە، ئەمەش وایکردووە پزیشکەکان پێویستیان بە کەمکردنەوەی مەترسیی تووشبوون بە نەخۆشییەکانی دڵ لە کەسانی تووشبوو بە نەخۆشی شەکرەدا بزانن نەک Manage glucose یان تەنها ئاستی شەکری خوێن.
گۆڕانکاری ئەرێنی لە شێوازی ژیان، وەک وازهێنان لە جگەرەکێشان، کەمکردنەوەی کێش، وەرزشی زیاتر، پەرەپێدانی خۆراکی تەندرووست، و کۆنترۆڵکردنی پەستانی خوێن، هەموویان دەتوانن بەشداربن لە باشترکردنی تەندرووستی دڵ.
توێژینەوەکان دەریانخستووە، کە بە بەدەستهێنانی کۆنترۆڵی باشی هۆکارەکانی مەترسی دڵ و خوێنبەرەکان کوالێتی ژیان بە شێوەیەکی سەرنجڕاکێش باشتر دەکەین، لە هەمووی گرنگتر، تەمەنی نەخۆشانی شەکرە بە تێکڕا هەشت ساڵ درێژ دەکەینەوە.
نەخۆشیەکانی دڵ و شەکرە نەخۆشی درێژخایەنن و لە زۆربەی حاڵەتەکاندا چارەسەر ناکرێن، نەخۆشی شەکرە زیان بە بۆرییەکانی خوێن دەگەیەنێت و ماسولکەکانی دڵ ڕەقتر دەکات، لە کۆتاییدا دەبێتە هۆی کێشەی ڕاگرتنی شلە و سستبوونی دڵ، هەروەها تووشبووانی شەکرە زیاتر تووشی نەخۆشییەکانی خوێنبەرەکانی تاجی و جەڵتەی دڵ دەبن.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *