جۆینی تیلیگرام بن

هۆکارە باوەکانی درووستبوونی کۆکە کامانەن؟

هۆکارە باوەکانی درووستبوونی کۆکە کامانەن؟

دکتۆر زیرەك ئەنوەر دەڵێت، چەند هۆکارێک هەیە بۆ درووستبوونى کۆکە لەوانەش دڵەکزێ، گەرانەوەی ترشی ناو گەدە بۆ سورێنچک و ناو قورگ کۆکەی وشک درووست ئەکات، ئەنفلۆنزا، سەرمابوون، هەوکردنی قورگ و رێڕەوی هەناسە بە بەکتریا، سیل یان کەڕوو کۆکەی تەڕ درووست ئەکەن.

دکتۆر زیرەك ئەنوەر، پسپۆڕی نەشتەرگەری سنگ، دڵ و بۆریەکانى خوێن لە نووسینێکدا ئاماژە بە هۆکارەکانى درووستبوونى کۆکە دەکات و دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

یەکەم- دڵە کزێ

دووەم- گەرانەوەی ترشی ناو گەدە بۆ سورێنچک و ناو قورگ کۆکەی وشک درووست ئەکات.

سێیەم- ئەنفلۆنزا، سەرمابوون

چوارەم- سەرمابوون ئەبێتە هۆی تووش بوون بە هەوکردنی ڤایرۆسی و درووستبوونی کۆکەی تەڕ.

پێنجەم- میکڕۆب

شەشەم- هەوکردنی قورگ و رێڕەوی هەناسە بە بەکتریا، سیل یان کەڕوو کۆکەی تەڕ درووست ئەکەن.

حەوتەم- دڵۆپەکردنی بەشی دواوەى لووت.

هەشتەم- کەوتنەخوارەوەی تەری ناو لووت بۆ قورگ و سەر بۆری هەناسە کۆکە درووست ئەکات.

نۆیەم- رەبۆ و هەستیاری

دەیەم- هەستیاری ناو بۆری هەناسە ئەبێتە هۆی کۆکەی وشک و درێژخایەن و بێزارکەر.

یانزەیەم- گوشار

دوانزەیەم- هەندێک جار گوشاری دەروونی و جەستەیی هۆکارن بۆ کۆکە.

سیانزەیەم- دەرمان

چواردەیەم- هەندێک جۆری دەرمان ئەبنە هۆی درووستبوونی کۆکەی وشک.

پانزەیەم- بێزارکەری ژینگەیی

شانزەیەم- بەشێک لە ماددە بڵاوە پیسکەرەکانی ژینگە هۆکارن بۆ درووستبوونی کۆکە بڵاوترینیان دوکەڵ و جگەرە کێشانە.

حەڤدەیەم- گرێ

هەژدەیەم- گرێ جیاوازەکانی وەک شێرپەنجەی سی و قورگ و سورێنچک کۆکەی تەڕ یان وشکی بەردەوام درووست ئەکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو