زۆركەس بە ڕادەیەكی زۆر ئارەزوی خواردنەوەی چا دەكەن، كە تەنانەت پاش خواردنی ژەمە خۆراكییەكان راستەوخۆ چا دەخۆنەوە، بەڵام ئەم رەفتارە هەڵەیە.
بە پێی هەواڵێكی ماڵپەڕی Healthline، خواردنەوەی چا پاش نانخواردن هۆكارە بۆ توشبون بە چەند گرفتێكی تەندروستی، رێگری دەكات لەوەی جەستە ماددە كانزاییەكان بمژێت، لەناویشیاندا ئاسن، هەروەها ناهێڵێت جەستە سود لە كالسیۆمی خۆرادنەكە وەربگرێت، كە بۆ جەستە بۆ چالاكییەكانی رۆژانە پێویستی پێیەتی.
لەلایەكی دیكەوە خواردنەوەی چا پاش خواردن هۆكار زیادبونی مەترسی توشبون بە فشەڵبونی ئێسك، هەروەها مەترسییە بۆ زیادبونی لێدانی دڵ و بەرزبونەوەی پەستانی خوێن.
باشترین كات بۆ خواردنەوەی چا كەیە؟
باشترین كات بۆ خواردنەوەی چا یەك یان دو كاتژمێر پاش خواردنە، هەروەها پێویستە بڕێكی كەمی لێبخورێتەوە بۆئەوەی سود لە ماددە خۆراكییەكانی خواردنەكە وەربگریت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *