خورمای عەجوە: ناوە زانستییەكەی بریتییە لە (Phoenix dactylifera L)، یەكێكە لە جۆرەكانی خورما و لە شانشینی عەرەبی سعودیە دەڕوێت، ئەم جۆری خورمایە دەوڵەمەندە بە پێكهاتە خۆراكییەكان، وەك ڕیشاڵەماددە، ڤیتامینەكان و ماددەی ئاسن.
بەها و پێکهاتەی خۆراکی خورمای عەجوە بریتین لە:
پرۆتین 3.45 گرام
ئاو 20.53 گرام
وزە 282 کالۆری
ڕیشاڵی خۆراکی 8 گرام
کالیسیۆم 37 میلیگرام
شەکرەکان 36.35 گرام
پۆتاسیۆم 656 میلیگرام
زینک 0.29 میلیگرام
سۆدیۆم 2 میلیگرام
ئاسن 1.02 میلیگرام
فسفۆر 62 میلیگرام
مەگنیسیۆم 43 میلیگرام
مس 0.206 میلیگرام
ڤیتامین B6 0.165 میلیگرام
ڤیتامین K 2.7 مایکرۆگرام
هەروەها خورمای عەجوە ڕێژەیەکی بەرزی ڤیتامین A و ڕیشاڵ و دژە ئۆکسانی جۆراوجۆری تێدایە، خورمای عەجوە سەچاوەیەكی سەرەكی ماددە ڕیشاڵییەكانە كە یارمەتی كەمبونەوەی توشبون بە قەبزی دەدات، هەروەها چەندین ماددەی دژە ئۆكسانی تێدایە وەك: فەلیڤۆنۆیدس (flavonoids)، كارۆتینۆیدەكان (Carotenoids)، ترشی فینۆلیك (Phenolic acid)، كە یارمەتی كەمكردنەوەی توشبون بە هەندێك لە نەخۆشییە درێژخایەنەكان دەدەن، هەروەها دەوڵەمەندە بە پۆتاسیۆم و ماددەی ئاسن و مەگنیسیۆم، هەروەها كۆمەڵە ڤیتامێنێكی تێدایە وەك ڤیتامین B لەگەڵ ترشی پانثۆلیك (Pantothenic acid).
سودە زانستی و پزیشکیەکانی خورمای عەجوە بریتییە لە:
1. ڕێگری دەکات لەتێکچون و کلۆربونی ددانەکان، چونکە ڕێژەیەکی باش لەماددەی فلۆرایدی تێدایە.
2. کۆلیسترۆڵی زیانبەخش لە خوێندا کەم دەکاتەوە.
3. دەوڵەمەندە بە ئاسن و چارەسەری کەم خوێنی دەکات.
4. چارەسەرە بۆ تەنک بون و هەڵوەرینی قژ و بەهێزکردنی.
5. بۆ خانمانی دوگیان بەسودە ئەگەر لەسەرەتای دوگیانییەوە هەمو ڕۆژێك حەوت دەنک خورما بخوات بەبێ نەشتەرگەری منداڵی دەبێ، واتا ئاسانکاری دەکات بۆ منداڵ بون.
6. بە سود و چارەسەرە بۆ خۆپاراستن لە ڕەقبونی خوێنبەرەکان و تەسکبونەوەی خوێنبەرەکان کەمدەکاتەوە.
7. ژەهر لە جەستەدا کەمدەکاتەوە و نایهێڵێت.
8. لە نیشانەکانی پیربونی پێشوەختە دەتپارێزێت.
9. بۆ لاوازی کەم بینی چاوەکان بەسودە.
10. یارمەتی جەستە دەدات بۆ ئەوەی بە باشی گەشە بکات، بۆ گەشەی منداڵان بەسودە لەڕوی جەستەییەوە.
11. چارەسەر و بەسودە بۆ هەناسە تەنگی و ڕەبۆ.
12. ڕێگری دەکات لە دروستبونی بەردی زراو.
13. چارەسەر و بەسودە بۆ هەوکردنی پێست و لێوەکان.
14. بەسودە بۆ ئەو کەسانەی لەڕوی جەستەوە بێ هێزن، وزە دەدات بە لەش.
15. لەنەخۆشی ئێسکە نەرمە دەتپارێزێت.
16. بیرەوەی و یادگە (تەرکیز) بەهێز دەکات.
17. بەسودە بۆ نەهێشتنی کرم و میکرۆب لەجەستەدا.
18. چارەسەر و بەسودە بۆ نەخۆشی کولێرا، چونکە ماددەی تانینی تێدایە.
19. چارەسەر و بەسودە بۆ تەمبەڵی ڕیخوڵە و قەبزی ناهێڵێت، چونکە ماددەی ڕیشاڵی خێرا تواوەی تێدایە.
20. چارەسەر و بەسودە بۆ ئەو کەسانەی ڕۆماتیزمیان هەیە چونکە ماددەی بۆ رۆنی تێدایە.
21. بەسودە بۆ ئەو کەسانەی پێست و قژیان وشکە.
22. چارەسەر و بەسودە بۆ نەهێشتنی ترشی گەدە.
23. چارەسەری زۆرێک لە نەخۆشیەکانی کۆئەندامی هەرس دەکات.
24. چارەسەری نەخۆشیەکانی جگەر دەکات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *