جۆینی تیلیگرام بن

پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگەی هەناسەدان چییە؟

پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگەی هەناسەدان چییە؟

سەنتەری میدیای پزیشکی بڵاوى کردەوە، پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگەی هەناسەدان ڕێکارێکی سادە و بێ ئازارە، کە بەکتریای ئێچپایلۆری دەستنیشان دەکات، کە جۆرێکی بەکتریایە و زیان بە دیواری گەدە و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکە دەگەیەنێت، دەشڵێت، پشکنینی هەناسەدانی یوریا بریتییە لە هەناسەدان بۆ ناو کیسەیەکی هاوشێوەی باڵۆن.

سەنتەری میدیای پزیشکی لەبارەى پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگەی هەناسەدان (پشکنینی هەناسەدانی یوریا) ڕاگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە، کە دەقەکەى بەمجۆرەیە:-

پشکنینی بەکتریای گەدە لە ڕێگەی هەناسەدان ڕێکارێکی سادە و بێ ئازارە، کە بەکتریای ئێچپایلۆری دەستنیشان دەکات، کە جۆرێکی بەکتریایە و زیان بە دیواری گەدە و بەشی سەرەوەی ڕیخۆڵە باریکە دەگەیەنێت.

پشکنینی هەناسەدانی یوریا بریتییە لە هەناسەدان بۆ ناو کیسەیەکی هاوشێوەی باڵۆن.

کەی پێویستە ئەنجام بدرێت؟

ئەگەر ئازارت لە کۆئەندامی هەرسدا هەبوو یان نیشانەکانی برینی گەدەت هەبوو لەوانەش:-

یەکەم- ئازار یان سووتانی ناوەڕاست یان سەرەوەی گەدەت لە نێوان ژەمەکان.

دووەم- ئازارێک، کە دێت و دەڕوات ئەگەر شتێک بخۆیت.

سێیەم- ئاوسانی گەدە.

چوارەم- دڵەکزێ.

پێنجەم- سکچوون یان ڕشانەوە.

شەشەم- دابەزینی کێش.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو