جۆینی تیلیگرام بن

فشەڵبوونی ئێسک چیە و کام کەسانە زیاتر توشى دەبن؟

فشەڵبوونی ئێسک چیە و کام کەسانە زیاتر توشى دەبن؟

دکتۆر هێمن مەحمود دەڵێت، پووکانەوەی ئێسک ئەگەری شکانی ئێسک زیاد دەکات و دەکرێت کاریگەری جددی هەبێت لە کەسانی بەساڵاچوودا، چونکە بچوکترین بەرکەوتن یاخود کەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە پەلەکان یاخود بڕبڕەکاندا، دەشڵێت، یەکێک لە هۆکارەکانى نەخۆشیەکە هەڵکشانى تەمەنە.

دکتۆر هێمن مەحموود، پزیشکى پسپۆڕى نەخۆشیەکانى جومگە، ڕۆماتیزم و فەقەرات لە نووسینێکدا ئاماژە بە فشەڵبوونى ئێسک و هۆکارەکانى و ڕێگاکانى خۆپارێزى لە حاڵەتەکە دەکات و دەقى نووسینەکەشى بەمجۆرەیە:-

فشەڵبوونى ئێسک چیە؟

پووکانەوەی ئێسک ئەگەری شکانی ئێسک زیاد دەکات و دەکرێت کاریگەری جددی هەبێت لە کەسانی بەساڵاچوودا، چونکە بچوکترین بەرکەوتن یاخوود کەوتن لەوانەیە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە پەلەکان یاخوود بڕبڕەکاندا.

نەخۆشیەکە لە سەرەتادا نیشانەى هەیە؟

نەخۆشییەکی ئێسکە لە سەرەتادا بێ ئازارە و بێ نیشانەیە، دەبێتە هۆی لاواز بوونی ئێسک، کە لەوانەیە بەربونەوەیەکی ئاسایی، چەمانەوە هەندێک جار تەنانەت كۆکە ببێتە هۆی شکان لە یەکێک لە ئێسکەکانی نەخۆشەکەدا.

هۆکارەکانی فشەڵبوونی ئێسک چین؟

یەکەم– هەڵکشانی تەمەن

دووەم– ڕەگەزی مێ

سێیەم– بۆماوەیی

چوارەم– زوو وەستانی سوڕی مانگانە لە خانماندا

پێنجەم– لاوازی لە ڕادەبەدەری جەستە

شەشەم– بەدخۆراکی، کەمی ڕێژەی ڤیتامین D و کالسیۆم لە تەمەنی گەشەدا.

حەوتەم– جگەرە و ئەلکهول

هەشتەم– زۆر خواردنەوەی قاوە زیاتر لە دوو کوپى رۆژانە

نۆیەم-هەندێ جۆری دەرمان و نەخۆشی درێژ خایەن.

کەی پێویستمان بە پشکنینی دێکسا سکان دەبێت؟

یەکەم-هەموو پیاوێک لە سەرووى تەمەنی ٧٠ ساڵى

دووەم-هەموو ژنێک لە سەروو تەمەنی ٦٥ ساڵى

سێیەم– لە کاتی بوونی هەر نەخۆشییەکى درێژخایەن وەکو ڕۆماتیــــــزم، شەکرە، غوددەکان، سستی گورچیلەکان و سییەکان و نەخۆشیەکانی کۆڵۆن، هەروەها بەکارهێنانی هەندێ جۆرى دەرمان بۆ ماوەیەکی درێژ خایەن، کە بە ڕێنمایی پزیشکی پسپۆڕ ئەنجامدەدرێت.

ڕێگاکانى خۆپارێزى لە فشەڵبوونى ئێسک چین؟

یەکەم– باشترین چارەسەر و خۆپارێزی بۆ فشەڵبوونی ئێسک و خۆپارێزی لێی وەرزش کردنە.

دووەم– وەرگرتنی برێکی باش کالیسیۆم و ڤیتامین D یە.

سێیەم– دورکەوتنەوە لە جگەرە و کەمکردنەوەی ئەلکهولە.

چوارەم– بەکارهێنانی هەندێ جۆرى دەرمانە، کە پزیشکی پسپۆڕی ئێسک و جومگە بڕیاردەدات لەسەر بەکارهێنانی.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو