ئەم بابەتە کورتە رێنماییەکە بۆ ئەو پیاوانەی کە نازانن بۆچی گوڵ زۆر گرنگە بۆ خانمان و خۆشگوزەرانییان و پەیوەندییە باشەکانیان، هەروەها بۆ ئەوەی کە چ گوڵێک باشترین بژاردەیە بۆ پێشکەشکردن؟
لە ماڵپەڕی “سوپەرسێلێکتد”دا وڵامی ئەو پرسیارە دراوەتەوە کە بۆچی خانمان گوڵیان خۆشدەوێت، گوڵ دیارییەکی سەرسوڕهێنەرە لەلایەن سروشتەوە، دەستلێدان و لاواندنەوەی هەستێکی تایبەتی بە دەروونی مرۆڤ دەبەخشێت، وەک رووەکێک سیحر و بۆن و بەرامی تایبەتی خۆی هەیە.
گوڵ وزەی بەهێزی تایبەتی هەیە و توانای کاریگەری لەسەر هەستەکانی مرۆڤ هەیە، کاتێک پیاوێک دەستە گوڵێک دەدات بە دایکی، هاوسەرەکەی، یان خۆشەویستەکەی، پشتڕاستکردنەوەی خۆشەویستی خۆی دەردەبڕێت، گرنگە ژنان بە بەردەوامی ئەو جۆرە پشتڕاستکردنەوەیە وەربگرن.
بۆیە ئامۆژگاری هەموو پیاوان دەکرێت گوڵ یان دەستە گوڵێک کە لەلایەن گوڵفرۆشەکانەوە لە دوکانێکی تۆکمەی گوڵفرۆشەوە دروستکرابێت، بدەنە خانمەکانیان.
زۆرێک لە پیاوان رێکخستنی گوڵ بە دیارییەکی ناکرداریی دەزانن و دەڵێن چەپکە گوڵێکی باش کە لەلایەن کەسێکی پیشەگەرەوە دروست دەکرێت هەرزان نییە، بەڵام نزیکەی دوو بۆ هەفتە و نیو تەمەنی هەیە، بە هەمان پارە دەتوانیت بۆ نموونە ئامێری چێشتخانە، قاپ، یان پەرداخ بکڕیت، بۆچی بێهودە بەفیڕۆی بدەین؟
بەڵام راستی ژیان ئەوەیە کە لە سەروبەندی بۆنەکاندا زۆربەی خەڵک دەچنە دوکانی گوڵفرۆشەکان، بەڕاستی گوڵ کاریگەرییەکی سەرسوڕهێنەری لەسەر خانمان هەیە، روویان دەگەشێنێتەوە، چاوەکانیان دەدرەوشێتەوە، باری دەروونیان تەواو جێگیر دەکات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *