قورگ ئێشە جیاوازە لە سەرمابوون، کە بەزۆری بەهۆی ڤایرۆسێکەوە دروست دەبێت، لەکاتێکدا قورگ ئێشە هەوکردنێکە کە بەهۆی بەکتریا سترێپتۆکۆکۆسی گروپی A دروست دەبێت، هەروەها بە خێرایی لەناو منداڵاندا بڵاودەبێتەوە، بەو پێیەی یەکێکە لە نەخۆشییە باوەکان کە لەرێی هەواوە دەگوازرێتەوە.
بەپێی ماڵپەڕی لیڤینگ سترۆنگ، زۆرجار مرۆڤەکان بەکتریاکە بڵاودەکەنەوە بەبێ ئەوەی ئاگاداربن، چونکە لەڕێگەی پژمین و کۆکەوە دەگوازرێتەوە.
هەرچەند دوو بۆ پێنج رۆژ دەخایەنێت تا هەوکردنەکە دەبێتە هۆی ئازاری قورگ، بەڵام کەسی تووشبوو دەتوانێت بەکتریاکە بگوازێتەوە بۆ کەسانی دیکە، تەنانەت پێش ئەوەی هەست بە نەخۆشیەکەی خۆی بکات.
لەوانەیە تا ٥ رۆژ بخایەنێت تا نیشانەکان دەردەکەون دوای تووشبوون بە بەکتریای سترێپتۆکۆکۆس، هەرکاتێک دەستت کرد بە هەستکردن بە نەخۆشی، رەنگە ٧ بۆ ١٠ رۆژ بخایەنێت تا نیشانەکان بە تەواوی نامێنن لەگەڵ چارەسەرکردن.
بەڵام نەخۆشەکە هەست بە باشتربوونی بەرچاو دەکات لە ماوەی ١٢ بۆ ٢٤ کاتژمێردا دوای دەستپێکردنی دەرمانی دژە زیندەیی (وەک ئەمۆکسیسیلین)، کە بەزۆری بۆ چارەسەرکردنی هەوکردنی بەکتریا دەنووسرێت.
کاتێک ئەم ئاستەنگە تێپەڕێندرا و پلەی گەرمی بەرز نەبووەوە، نەخۆشەکە دەتوانێت بگەڕێتەوە بۆ قوتابخانە یان کارەکەی
گرنگترین رێوشوێنی خۆپارێزی بریتییە لە شۆردنی دەستەکان، بەتایبەتی دوای دەست لێدانی ئەو رووکارانەی کە زۆرجار دەستیان لێدەدرێت، وەک: دەسکی دەرگا یان بەلوعەی ئاو، یان دوای چاودێریکردنی ئەندامێکی نەخۆش لە خێزانەکەت.
ئامۆژگاری دەکرێت دەست لە دەم و لووت و چاو نەدرێت راستەوخۆ تەنها دوای شۆردنی دەستەکان یان پاککردنەوەیان لە وەرزی زستاندا، چونکە تەنها یەک چرکە پێویستە دەست لە روویەکی تووشکەر و دواتر روخسار بدەیت، بۆ گواستنەوەی بەکتریاکە.
هەروەها هەوکردنی سترێپتۆکۆکی چارەسەرنەکراو ئەگەری تووشبوون بە حاڵەتە قورسەکانی وەک تای رۆماتیزم زیاد دەکات، کە حاڵەتێکی هەوکردنە و زیان بە دڵ و جومگەکان و مێشک دەگەیەنێت.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *