جۆینی تیلیگرام بن

نهێنی چارەسەرنەبوونی کەمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان چیە؟

نهێنی چارەسەرنەبوونی کەمی کارەبا لە هەرێمی کوردستان چیە؟

٧ڕۆژ – تایبەت

چۆن ساڵانە لە رێگەی مۆلیدە ئەهلییەکانەوە زیاتر لە ٣٠٠ ملیۆن دۆلار کۆ دەکرێتەوە؟

وەرزی سەرما لە هەرێمی کوردستان دەستی پێکرد و کاتەکانی پێدانی کارەبای بۆ ٤ کاتژمێر لە هەندێک ناوچە کەمکردووەتەوە، مۆلیدە ئەهلییەکان هاواریان بەرزبووەتە کە ناتوانن بەسەریەکەوە ١٥ بۆ ١٨ کاتژمێر کارەبا بدەن.

پرسیاری جددی لای تاک بە تاکی هاووڵاتیان هەرێم ئەوەیە کێ و کەی کارەبا چارەسەر دەکرێت؟

بۆچی دوای زیاتر لە ٣٠ حکومڕانی هێشتا حکوومەت ناتوانێت کارەبای پێویست بۆ هاووڵاتیان دابین بکات؟

حکوومەتی هەرێمی کوردستان رایگەیاندووە توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە ٧هەزار مێگاوات کارەبای هەیە و خواستیش تا پێنج هەزار مێگاوات بەرزدەبێتەوە بەوەش دەتوانێت کارەبای ٢٤ کاتژمێری دابین بکات بەڵام ئەوەی بووەتە رێگری ..نەبوونی سووتەمەنی پێویستە بۆ وێستگەکان.

تەواوی سێکتەرە جیاوازەکانی هەرێمی کوردستان لەلایەن کۆمپانیای کوڕە بەرپرس و دەستڕۆیشتوەکانەوە کۆنتڕۆڵ کراون، گومانی بەهێز ئەوەیە کارەباش هاوشێوەی سێکتەرەکانی دیکە لە پێناو بەرژەوەندی چەند دەستڕۆیشتوویەک چارەسەر نەکرێت.

بەپێی بەدواداچوونەکان داهاتی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان ساڵانە سەدان ملیار دینار تێ دەپەڕێنێت کە بەشێکی بەرچاویان لە لایەن دەستڕۆیشتوەکانی ناو پارتی و یەکێتییەوە دانراون.

بەپێی ئامارەکانی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ژمارەی هاوبەشانی کارەبا بۆ سەرو ملیۆنێک و ٧٠٠ هەزار هاوبەش بەرزبووەتەوە کە سەرجەمی ئەم هاوبەشانە کارەبای مۆلیدەی ئەهلی بەکاردەهێنن.

ئەگەر مانگانە هەر هاوبەشێک بڕی ٢٠ هەزار دینار بۆ کارەبای مۆلیدەی ئەهلی خەرج بکات بە تیکڕا ساڵانە بڕی ٤٠٨ ملیار دینار داهاتەکەی دەبێت کە بەرانبەر بە ٣١٠ ملیۆن دۆلارە..

ئەم داهاتە خەیاڵییە هۆکارێکی سەرەکییە بۆ ئەوەی حکوومەت نەتوانێت کێشەی کارەبا بە یەکجاری چارەسەر بکات.

بەرپرسانی وەزارەتی کارەبا چەندین جار جەختیان لەوەکردووەتە گەر تەنیا سوتەمەنیان بۆ دابین بکرێت دەتوانن کارەبای ٢٤ کاتژمێری لە زیاد لە پێویستی هاووڵاتیان دابین بکەن، بەڵام دیار نیە بۆچی سوتەمەنی بۆ یەکەکانی بەرهەمهێنان دابین ناکرێت.

لە کاتێکدا حکوومەت توانای بەرهەمهێنانی زیاتر لە ٤٠٠ هەزار بەرمیل نەوتی رۆژانەی هەیە.

ئەوەی جێگەی سەرنجە حکوومەتی هەرێم هاووڵاتییەکانی خۆی بێ کارەبان کەچی کارەبا بە شارەکانی دیکەی عێراق دەفرۆشێت، ئەوەش ئەوەندەی دیکە گومانەکانی پشت چارەسەرنەبوونی کەمی کارەبای زیاتر کردوون.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو