جۆینی تیلیگرام بن

کەی ئەمریکا بڕیاری کۆتاییهێنان بە حەشدی شەعبی دەدات؟

کەی ئەمریکا بڕیاری کۆتاییهێنان بە حەشدی شەعبی دەدات؟

٧ڕۆژ – تایبەت

پێشمەرگە و حەشدی شەعبی رووبەرووی یەک دەبنەوە؟

حەشدی شەعبی، زنجیرەیەک گرووپی میلیشیایی چەکدارن کە بە پارە و سامانی عێراقییەکان پڕ چەک دەکرێن بەڵام لە لایەن ئێرانییەکانەوە دژ بە بەرژەوەندییەکانی خودی عێراق بەکاردەهێنرێنەوە.

ژمارەی چەکدارانی ئەم گرووپە میلیشیایانە لە ٢٥٠ هەزار چەکدار نزیکبووەتەوە بەردەوامیش ژمارەکەیان لە زیادبووندایە.

بەپێی بەدواداچوونەکان، لە یاسای بودجەی عێراقدا نزیک بە چوار ترلیۆن دیناریان بۆ تەرخان کراوە کە زۆرینەی بۆ مووچەی ئەو چەکدارانە دەڕوات.

سەرەڕای ئەوەی بودجە و خەرجیان لەلایەن حکوومەتی عێراقەوە دابین دەکرێت بەڵام لە ژێر رکێفی سەرکردە وەلائییەکانن و لە تارانەوە ئاماژە و فەرمانیان بۆ دەردەکرێت.

بەیانی رۆژی سێشەممە ئەمریکا یەکەم گورزی وەک ئاگادارکردنەوە لەو هێزانە وەشاند و بەهۆیەوە هەشت چەکدار کوژران و چواری دیکەشیان بریندار بوون.

جۆ بایدن سەرۆکی ئەمریکا لە نامەیەکدا بۆ کۆنگرێسی وڵاتەکەی وتوویەتی بە فەرمانی راستەوخۆی خۆی هێرشەکە ئەنجام دراوە.

بە بڕوای شارەزایان حەشدی شەعبی لە چەند ساڵی داهاتوودا بەتەواوی کۆنتڕۆڵی عێراق دەگرێتە دەست و هاوشێوەی سوپای پاسدارانی ئێرانی لێ دێت.

ئەم گرووپە میلیشیایانە ناو بە ناو بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە عێراق و سوریا دەکەنە ئامانج ئەوەش بە بیانووی پشتیوانی لە شەڕی حەماس دژ بە ئیسرائیل.

ئەم هێزە رۆژ لە دوای رۆژ ژمارە و توانا سەربازییەکانی زیاد دەکات بەوەش لە ئێستاوە بووەتە مەترسی جددی لەسەر بەرژەوەندییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە بەو پێیەی راستەوخۆ لەلایەن ئێرانییەکانەوە فەرمان وەردەگرن.

دروستبوونی هەر پێکدادانێک لە نێوان ئەمریکا و حەشدی شەعبی راستەوخۆ کاریگەری لەسەر هەرێمی کوردستان دادەنێت چونکە، سەرانی ئەم هێزانە بڕوایان وایە پێشمەرگە و بەرپرسانی پارتی دیموکراتی کوردستان لەو جۆرە ململانێیانەدا پشتیوانی لە ئەمریکا دەکەن.

لە ٤٨ کاتژمێری ڕابردوودا چەند جارێک بنکەی عەین ئەسەد لە ئەنبار، فڕۆکەخانەی هەولێر و بنکەی هەریر کراونەتە ئامانجی درۆنەکان.

بۆیە پێشبینی دەکرێت ئەمریکا بە لێدان و پێکانی فەرماندەکانی ئەو هێزانە لەناو بەغدا وەڵامی ئەو هێرشانە بداتەوە ، ئەوەش سەر بۆ دەستپێکی شەڕێکی قورس لەناوچەکە دەکێشێت.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو