ئەمڕۆ، گەڕی پێنجەمی پێشانگای نێودەوڵەتی سلێمانی، دەستی پێ كرد و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوامی دەبێت، كە زیاتر لە یەك ملیۆن ناونیشانی جیاواز لەخۆ دەگرێت.
ئەمڕۆ، لە هۆڵی تایبەت بە پێشانگای نێودەوڵەتی لە تاسلوجەی سەر بە پارێزگای سلێمانی، پێنجەمین پێشانگای نێودەوڵەتی كتێب دەستی پێ كرد و ماوەی ١٠ ڕۆژ دەخایەنێت.
لەبارەی پێشانگاكەوە، شەوقی عومەر، جێگری بەڕێوەبەری پێشانگاکە بە ٧ڕۆژی راگەیاند: فێستیڤاڵەکە لە ئەمڕۆوە دەست پێ دەکات و بۆ ماوەی ١٠ ڕۆژ بەردەوامە دەبێت، لە ٢٠ وڵاتی جیهانەوە ٢٠٠ بەشداربووی ناوەند و دەزگای چاپ و بڵاوکردنەوە بەشدارن، زیاتر لە یەک ملیۆن ناونیشانی تێپەڕاندووە.
ئاماژەی بەوەش کرد، کتێبەکان لە بوارە جیاوازەکانن وەک (کەلتووریی، ئاینی، هونەری، سیاسیی، ئابوریی و چەندین بواری دیکە)، چاوەڕوان دەکرێت ئەمساڵ بەراورد بە ساڵانی دیکە ڕێژەی سەردانیکەر زۆر زیاتر بێت، ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ دەستپێنەکردنی پڕۆسەی خوێندن و هاتنە دەرەوەی زیاتری هاوڵاتییان.
گۆنا ئەنوەر
گۆنا ئەنوەر
هەروەها گۆنا ئەنوەر، یەكێك لە سەردانیكەرانی پێشانگاكە بە ڕۆژنیوزی وت: کردنەوەی پێشەنگایەکی لەم جۆرە پێویستییە، گرنگییەکەی زۆری لەم سەردەمەدا هەیە، سۆشیال میدیا شوێنی زۆر شتی گرتووە، بۆیە دەبێت بەرهەمەکانی کتێب زیاتر بڵاو بکرێنەوە، جێی خۆشحاڵییە لە یەکەم ڕۆژدا بەم شێوەیە سەردانیکەری زۆرە، ئەمە دەرخەری ئەوەیە هێشتا خوێنەری باشمان هەیە، هیوادارم هەموو کەسێک لەم بوارەدا پەرە بەخۆی بدات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *