جۆینی تیلیگرام بن

جۆکۆڤیچ: من بەختم هەیە ئەمە پەیامی منە بۆ ئەوان

جۆکۆڤیچ: من بەختم هەیە ئەمە پەیامی منە بۆ ئەوان

نۆڤاک جۆکۆڤیچ ئەستێرەی سربی، ئەمڕۆ یەکشەممە، دڵخۆشییەکی زۆری خۆی دەربڕی بە بردنەوەی نازناوی ڕۆلاند گارۆس، دوای ئەوەی لە یاری کۆتاییدا لە کاسپەر ڕودی نەرویجی بردەوە.

جۆکۆڤیچ لەمیانی مەراسیمی ڕێزلێنانەکەدا وتی: سوپاس بۆ هەموان بۆ کەشوهەوای نایاب، دڵخۆشم بەم ساتەوەختە تایبەتەی ژیانی وەرزشیم، بەختەوەرم کە تاجی 23یەمین نازناوی گراند سلامم لێرە لە پاریس سەر دانرا.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەم پاڵەوانێتییە هەمیشە قورسترین بوە لە ژیانی وەرزشیمدا، لێرە هەست و یادگارییەکی زۆر تێکەڵم هەیە، و دەبێت ئەوە بڵێم کە شانازی و دڵخۆشم کە لێرەم، سوپاس بۆ هەمو لایەک بۆ هاتن و پاڵپشتی و بڵاوکردنەوەی وزەی ئەرێنی.

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاسی ڕۆد دەکەم بۆ قسەکانی، زۆر سوپاسگوزارم بۆی، کەسایەتییەکی نایابی هەیە و هەموان خۆشیان دەوێت و ڕێزی لێدەگرن، ئەو کەسێکە بەهاکانی هەیە و تیمەکەیشی بە هەمان شێوە، تۆ گەورە بویت لەگەڵ من و تیمەکەم، ئێوە شایەنی هەمو ڕێزێکن، سڵاوتان لێدەکەم.

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: بەداخەوەم بۆ ئەنجامی ئەمڕۆ، بەدڵنیاییەوە نەیدەویست بەم شێوەیە کۆتایی بە پاڵەوانێتییەکە بهێنێت، بەڵام ساڵانی نایابی هەبو، ساڵی ڕابردو گەیشتە یاری کۆتایی و ئەمساڵیش دوبارە، ئەو یەکێکە لە یاریزانە جێگیرەکان لە ئاستەکەدا.

وە ئەستێرە سربییەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، “ڕۆد زۆر یاری کۆتایی گراند سلامی ئەنجامداوە، ئەمەش ئاستی تێنسی سەرزەوی ئەو دەردەخات، هیوای بەخت و سەرکەوتنی بۆ دەخوازم لە پاڵەوانێتییەکانی داهاتودا بەرامبەر هەر یاریزانێک جگە لە من.

“ئێوە پاڵپشتی منن”
قسەکانی ئاڕاستەی یانیک نوح، ئەستێرەی پێشوی تێنسی سەرزەوی کرد و وتی: شانازییە بۆ من لێرە بوم، 40 ساڵ بەسەر بردنەوەی پاڵەوانێتییەکەدا تێپەڕیوە، وازهێنانتم لەبیرە کاتێک گەنج بوم، بەڵام سەیری ڤیدیۆکانتم دەکرد، و حەماسەتتان بۆ وەرزش زۆر خۆشویست بو، هەمو ئەو شتانە دابین دەکەن کە ئەرێنی بۆ خەڵک.

ئاماژەی بەوەشکرد: بە سەیرکردنی تیمەکەم و خێزانەکەم، ئەو سەختی و ئاڵۆزییانە دەزانن کە بەسەرماندا تێپەڕین، هەربۆیە سوپاسی سەبرتان دەکەم، دەزانم لە هەفتەکانی ڕابردودا چیم لەگەڵ ئێوە کردوە و چۆن ئازارم داون، خەڵک ئەوە نازانن، بەڵام ئێوە پشتگیری منن.

و لە درێژەی قسەکانیدا وتی: سوپاسی هەمو ڕێکخەران دەکەم.

ئاماژەی بەوەشکرد، دەمەوێت دەرفەتەکە بقۆزمەوە و ئامۆژگاری منداڵەکانم بکەم و کۆمەڵێک بەها و پەیامیان پێ بگەیەنم کە فێری ببن، هەروەها بۆ هەمو گەنجێکی جیهان کە خەونێکی هەیە لە وەرزش، تێنس، یان… هەر شتێکی دیكە، من منداڵێکی تەمەن 7 ساڵان بوم کە خەونم بە بردنەوەی ویمبڵدۆن و پێشەنگی ڕیزبەندی جیهانییەوە دەبینی، هێزم هەبو، بۆ ئەوەی چارەنووسی خۆم دروست بکەم، هەمو شتێکم لە ژیانمدا خەیاڵ کرد، ئامۆژگاریم ئەوەیە کە ڕابردو لەبیر بکرێت و ئەگەر داهاتوتان دەوێت، دەبێت خۆت دروستی بکەن.

وە نۆڤاک جۆکۆڤیچ لە کۆتاییدا وتی: سوپاسی ئەو ئەستێرە تۆپی پێانە دەکەم (جیرۆ و مباپێ و ئیبرا) كە ئەمرۆ هاتون، سوپاسی هەمو ئەو کەسانە دەکەم کە هاتون و پشتگیریان کردم، هیوادارم چێژتان لە یارییەكە وەرگرتبێت، شانازییە بۆ من کە لێرەم.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو