یانەی ڕیال مەدرید هەوڵی گواستنەوەی ڕاندال کۆلۆموانی یاریزانی فەرەنسی دەدات بۆ ئەوەی وەرزی داهاتو شوێنی هێرشی شاهانەی کەریم بنزیما بگرێتەوە.
یانەی ڕیال مەدرید کە پەیوەندی بە کای هاڤێرتز و هاری کەینەوە هەیە، پێی وایە گرێبەستکردن لەگەڵ کۆلۆموانی بژاردەیەکی باش دەبێت لە میرکاتۆی هاوینەدا.
یانە ئیسپانییەکە پرسیار لە ئەگەری گرێبەستکردن لەگەڵ یاریزانە ئەڵمانییەکەی فرانکفۆرت دەکات، بەو پێیەی گرنگی پێدەدرێت لە لایەن بایرن میونشن و پاریس سانجێرمانەوە، ئەمە جگە لە چێڵسی و مانچستەر یونایتد.
وە ڕاپۆرتە ڕۆژنامەوانییەکان ئاماژەیان بەوە کردوە کە ئەو یاریزانە خاوەنی 15 گۆڵ و 11 ئەسیست لە خولی ئەڵمانی کە لەلایەن یانەکەیەوە بەهای 100 ملیۆن یۆرۆی لەسەر دانراوە بۆ هەریانەیەك كە بیەوێت گرێبەستی لەگەڵ واژۆ بكات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *