ئازاد هه‌مزه، وه‌رزشوانی كورد توانی له پاڵه‌وانێتی له‌شجوانیی جیهان نازناوی پاڵه‌وانی پاله‌وانانی جیهان بباته‌وه و ئاڵای كوردستانیش به‌رز بكاته‌وه.
ئه‌م پاڵه‌وانه كورده، هه‌فته‌ی رابردوو به‌شداری پاڵه‌وانێتی ئایرۆنی نێوده‌وڵه‌تی كرد له وڵاتی سوێد، ئه‌م له‌شجوانه كورده توانی له كێشی زیاتر له 100 كیلۆگرام میدالیای زێڕ بباته‌وه و دواتر ركابه‌ری هه‌موو یاریزانه یه‌كه‌مه‌كانی كرد و نازناوی پاڵه‌وانی پاڵه‌وانانی پێدرا.
له‌و پاڵه‌وانێتیه جیهانییه‌دا، ئازاد هه‌مزه به‌شداریی تێدا كردبوو زیاتر له 350 له‌شجوان له‌سه‌ر ئاستی هه‌موو جیهان به‌شدارییان تێدا كردبوو نمایشه‌كان له‌ژێر چاودێرییه‌كی وردی ده‌یان ناوبژیوانی نێوده‌وڵه‌تی بوون.
ئازاد هه‌مزه، له سوێده‌وه رایگه‌یاند “شانازی به‌م ده‌سكه‌وته‌م ده‌كه‌م، به‌ڕاستی هه‌وڵ و ماندوبوونێكی زۆرم چه‌شت تاوەکو گه‌یشتمه نازناوه‌كه، له‌سه‌ر ئه‌ركی خۆم به‌شداریمكرد”.
دوای به‌خشینی نازناوی پاڵه‌وانی پاڵه‌وانان به ئازاد هه‌مزه‌ی پاڵه‌وانی كورد، یه‌كسه‌ر له‌سه‌ر سته‌یج ئاڵای كوردستانی به‌رزكرده‌وه و سه‌رنجی ئاماده‌بووانی هۆڵه‌كه‌ی راكێشا.
ریاره سبه‌ی چوارشه‌ممه له رێوڕەسمێکی تایبه‌ت له فرۆكه‌خانه‌ی نێوده‌وڵه‌تی هه‌ولێر پێشوازی له ئازاد هه‌مزه بكرێت.
ئازاد هه‌مزه له دایكبووی 1989، له‌سه‌ر ئاستی هه‌ولێر و كوردستان و عێراق به‌رده‌وام پله‌ی یه‌كه‌می وه‌رگرتووه. راهێنه‌ری له‌شجوانییه و هۆڵی له‌شجوانی هه‌یه له قه‌زای خه‌بات.
Leave a Comment
Your email address will not be published. Required fields are marked with *