جۆینی تیلیگرام بن

کوردستان میوانداریی مۆندیالی هەرێمەکان دەکات

کوردستان میوانداریی مۆندیالی هەرێمەکان دەکات

فیدراسیۆنی تۆپی پێی کۆنیفا، بەشێوەیەکی فەرمی مافی میوانداریکردنی یارییەکانی جامی کۆنیفای 2024ـی دایە هەرێمی کوردستان.

وەرگرتنی مافی میوانداریی یارییەکانی کۆنیفا دوای ئەو سەردانەی سەرۆکی یەکێتیی تۆپی پێی کۆنیفا هات کە مانگی رابردوو سەردانی شارەکانی هەرێمی کوردستانی کرد، شاندی کۆنیفا بە دۆسییەیەکی پڕ لە زانیاری لەسەر هۆتێل، ناوچە گەشتیارییەکان، ژێرخانی وەرزشی گەڕانەوە سوێد و شەوی رابردوو لە کۆبوونەوەیان واژۆیان لەسەر داواکارییەکەی هەرێمی کوردستان بۆ بەڕێوەچوونی یارییەکانی کۆنیفا کرد.

سیروان نەجمەدین، سکرتێری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، رایگەیاند “دڵخۆشین بەو مافەی پێمان دراوە و ئێمە شایستە بووین بۆ میوانداریکردنی یارییەکانی کۆنیفا، بە هەموو شێوەیەک لە ئاست ئەو بەرپرسیارییەتەدا دەبین”.

بڕیارە یارییەکانی جامی کۆنیفا لە ناوەڕاستی ساڵی 2024 لەسەر یاریگەکانی فرانسۆ هەریری، سلێمانی، دهۆک لەگەڵ زاخۆ بەڕێوەبچن.

نەجمەدین زیاتر وتی “چوار یاریگەی سەرەکی یارییەکانی تێدا بەڕێوەدەچن، لە هەر شارێک چوار یاریگە بۆ راهێنان و ئامادەکاری هەڵبژاردەکان ئامادەکراون، بەپێی دوایین ئامار 16 هەڵبژاردەی هەرێمەکانی جیهان ئامادەن بۆ بەشداریکردن لە یارییەکانی جامی کۆنیفا”.

دووەمجارە هەرێمی کوردستان میوانداری ئەم جۆرە پاڵەوانێتییە دەکات، پێشتر جامی ڤیڤای تایبەت بە هەرێمەکانی جیهانی کرد و هەڵبژاردەی کوردستان نازناوەکەی بردەوە.

سکرتێری یەکێتیی تۆپی پێی کوردستان، ئەوەشی نەشارەدەوە لە دوای کۆتایهاتنی یارییەکانی وەرزی ئەمساڵی خولی نایابی کوردستان راهێنەر و یاریزانانی هەڵبژاردەی کوردستان دەستنیشاندەکەن و دەیانەوێت رکابەری لەسەر بەدەستهێنانی نازناوی جامی کۆنیفا بکەن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو