جۆینی تیلیگرام بن

دەرهێنەرێکی کورد لە دانیمارک: کوردستان بە جیهان دەناسێنم

دەرهێنەرێکی کورد لە دانیمارک: کوردستان بە جیهان دەناسێنم

رابەر عەلی، وەک دەرهێنەر گەنجێکی سەرکەوتووی کوردە لە دانیمارک کە کارەکانی بوونەتە جێی بایەخی دامەزراوە میدیایی و هونەرییەکانی جیهان.

هەرچەندە رابەر عەلی تەنیا سێ ساڵە خوێندنی تەواوکردووە، بەڵام لە کارەکەیدا سەرکەوتووە و بەو ماوە کەمە کاری باڵکێشی بە کامێرا و درۆن کردووە و بووەتە جێی بایەخی دامەزراوەی وەکو ناشناڵ جیۆگرافیک، کە چەندین جارە داوایان لێکردووە کاریان بۆ بکات.

رابەر عەلی وتی، “کۆرۆنا وایلێکردم بە جیاوازتر کاربکەم و هەنگاوێکی مەزن بهاوێژم و کە تێیدا سەرکەوتووبوم.” دەشڵێت، “لە کاتی کۆرۆنادا بە درۆن کاری گرنگم ئەنجامدا کە بووە هۆی ئەوەی ناشناڵ جیوگرافیک پەیوەندیم پێوەبکەن بۆئەوەی کاریان بۆ بکەم”.

ئەو دەرهێنەرە کوردە باس لەوە دەکات کە لە منداڵییەوە خولیای فیلمی هەبووە و دەشڵێت، “هەمیشە بیرم دەکردەوە رۆژێک بێت منیش فیلم دروستبکەم”.

رابەر عەلی لەبارەی پڕۆژە نوێیەکەی وتی، “ئێستا پڕۆژەیەکمان هەیە و گرنگی زۆری هەیە بەتایبەتی بۆ کوردستان و دەمەوێ لە رێگەی ئەو پڕۆژەیەم کوردستان بە جیهان بناسێنم و پێیان بڵێم کە کوردستان چەندە جوان و سەرەنجڕاکێشە”.

ئەو دەرهێنەرە کوردە ناوەڕۆکی پڕۆژەکەی ئاشکراکرد و وتی، “پلانمان هەیە بەڵگەفیلمێک لە سرووشتی کوردستان دروستبکەین، ئەویش لە رێگەی چوار پەرەشووتڤانی بەناوبانگ کە لە جیهاندا هیچ کەسێک لەوان زیرەکتر و بەناوباگتر نییە، لە رێگەی پەرەشووتێکی تایبەت کە خێراییەکەی 160 کیلۆمەترە لە کاژێرێکدا.”

رابەر عەلی کە خاوەنی بڕوانامەی پەرەشووتی تایبەتە لە کالیفۆرنیا؛ داوایەکی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان هەیە و دەڵێت، ” لەکاتی گەیشتنمان بۆ کوردستان زۆر گرنگە حکومەت گیانی ئێمە و ئەو چوار پەرەشووتوانە جیهانییە بپارێزێت، هەروەها هێلیکۆپتەریشمان بۆ دابین بکات بۆ گەیشتن بە لووتکەی شاخەکان و یاخود لەکاتی روودانی هەر رووداوێک”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو