جۆینی تیلیگرام بن

ڤالڤێردی بۆچی بۆکسێکی کێشاوە بە دەموچاوی باینا و سزایەکەی چیدەبێت؟

ڤالڤێردی بۆچی بۆکسێکی کێشاوە بە دەموچاوی باینا و سزایەکەی چیدەبێت؟

فێدی ڤاڵڤێردی، یاریزانی ئۆرۆگوایی یانەی ریال مەدریدی ئیسپانی، مەترسی سزادانێکی تووندی لەسەرە، بەهۆی ئەوەی لەگەڵ ئەلێکس باینا، یاریزانی ڤیاریال شەڕی کردووە و دوای یارییەکەی نێوان یانەکانیان لێیداوە.

هەردوو یانە لە گەڕی 28ـی لالیگا لەسەر یاریگەی سانتیاگۆ برنابیۆ رووبەڕووی یەکدی بوونەوە و ڤیاریال بە ئەنجامی 3-2 یارییەکەی بردەوە.

راپۆرتە رۆژنامەڤانییەکان لە ئیسپانیا، باس لەوە دەکەن کە ڤالڤێردی دوای یارییەکە لە تەنیشت پاسی ڤیاریال چاوەڕێی بینا دەکات، ئەستێرە ئۆرۆگوایەکە بە یاریزانەکەی ڤیاریالی گوتووە “ئەوەی لە یاریگەدا پێتگوتم دووبارەی بکەرەوە سەبارەت بە کوڕەکەم؟”، دواتر بۆکسێکی کێشاوە بە دەموچاوی.

ئەوە سەرچاوانە باس لەوە دەکەن کە باینا پێشتر لە یارییەکەی هەردوو یانە لە جامی شادا، کە رۆژی 19ـی1 بە ڤالڤێردی گوتووە “ئێستا بۆ خۆت بگری، چونکە کوڕەکەت لەدایک نابێت”. ئەمە لە کاتێکدا بوو، کە پێشتر کۆرپەلەیەکی هاوژینی ڤالڤێردی لەبارچووبوو.

بە گوێرەی رۆژنامەی سپۆرتی ئیسپانی، ئەگەری ئەوەش هەیە رووداوەکەی ڤالڤێردی بەبێ سزادان تێپەڕێت، چونکە ناوبژیوانی یارییەکە هیچی لە راپۆرتەکەیدا نەنووسیوە.

ئاماژەی بەوەشکردووە، لیژنەی پێشبڕکێکان لێکۆڵینەوە لە هیچ شتێکی پەیوەست بە رووداوەکەی ڤالڤێردی ناکات، ئەگەر سکاڵایەکی فەرمی نەبێت.

روونیشیکردەوە، لە ئەگەری ئەوەی ڤیاریال یان ئەلێکس باینا سکاڵای فەرمی لەسەر ڤاڵڤێردی تۆمار بکەن، فیدراسیۆنی تۆپی پێی ئیسپانیا بەدواداچوون بۆ رووداوەکە دەکات، کە بێگومان رووداوەکان بە کامێرای نێو یاریگاکە گیراون.

ئەو سەرچاوەیە دەڵێت “لەم حاڵەتەدا ڤالڤێردی رێکاری یاسایی لە دژی وەردەگیرێت و ئەگەری هەیە بە تووندی سزا بدرێت”.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو