جۆینی تیلیگرام بن

سەندیکای تۆپی پێی فەرەنسا: وەستاندنی یاری بۆ شکاندنی رۆژووی یاریزانە موسڵمانەکان قەدەغەیە

سەندیکای تۆپی پێی فەرەنسا: وەستاندنی یاری بۆ شکاندنی رۆژووی یاریزانە موسڵمانەکان قەدەغەیە

سەندیکای تۆپی پێی فەرەنسا داوای لە ناوبژیوانان کرد لە کاتی بانگی ئێوارە و رۆژووشکاندنی یاریزانە موسڵمانەکان یاری نەوەستێنن.

رۆژی هەینی 31-3-2023، ئێریک بۆرگینی، سەرۆکی ئەنجوومەنی فیدراڵی ناوبژیوانانی فەرەنسا رایگەیاند “بیرۆکەی بڕیارەکە بەو شێوەیەیە؛ هەر شتێک کاتی خۆی هەیە. کاتی وەرزشکردن هەیە و کاتی پەیڕەوکردنی ئەرکی ئایینیش هەیە”.

سەندیکای تۆپی پێی فەرەنسا دەڵێ “تۆپی پێ هیچ لەبەرچاوگرتنێکی بۆ بیروڕای سیاسی، ئایینی و ئایدیۆلۆجی یاریزانانی نییە”.

بۆرگینی باس لەوە دەکات، دوای ژمارەیەک کۆبوونەوە و گفتوگۆکردن لەبارەی بابەتەکەوە، بڕیاریانداوە وەستانی یاریکردن بۆ ئاوخواردنەوە و شکاندنی رۆژوو بوەستێنن. جەختیش لەوە دەکاتەوە ئەوان بە تەواوەتی رێز لە پرەنسیپی سێکولاریی (عەلمانی)ـی تۆپی پێ دەگرن.

بڕیارەکەی سەندیکای تۆپی پێی فەرەنسا لەکاتێکدایە، خولی پریمەرلیگی بەریتانیا کاردانەوەیەکی تەواو پێچەوانەی بۆ بابەتی رۆژووشکاندن هەیە. لە 22ـی ئاداری ئەمساڵ، بەرپرسانی تۆپی پێی بەریتانیا بڕیاریاندا لە کاتی بانگی ئێوارەدا یاریکردن بوەستێنن تاوەکو یاریزانە موسڵمانەکان رۆژووەکانیان دەشکێنن.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو