جۆینی تیلیگرام بن

سارینا پەناهیدە کارێکی هونەری لەبارەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە

سارینا پەناهیدە کارێکی هونەری لەبارەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان بڵاودەکاتەوە

سارینا پەناهیدە، ئەکتەری کورد، نوێترین بەرهەمی هونەریی لە رۆژی جیهانی ژناندا و لەبارەی ژنانی رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران بڵاودەکاتەوە.

ئەم بەرهەمە بەناوی ‘Solidarity’یە و سارینا پەناهیدە جگە لەوەی وەک سەماکار تێیدا بەشدارە، تێیدا بە سەماکردن و بە بەشداری ژمارەیەک ژن، گوزارشت لە پرس و رەوشی ژن لە رۆژهەڵاتی کوردستان و ئێران دەکات.

‘Solidarity’ پڕۆژەیەکە سارینا پەناهیەدە خاوەنیەتی و بڵاویکردووەتەوە و دەیەوێت لەرێگەیەوە پەیامێک بە ژنان بگەیێنێت کە بە یەگرتوویان دەتوانن هەموو شتێک بکات.

‎سارینا پەناهیدە رایگەیاند، ‘Solidarity’ پڕۆژەی نوێەتی کە “سیمبولی توانا و هێزی ئێمەیە دژی رژێمی ئیسلامی ئێران”، سوپاسی هەموو ئەو کەسانەشی کرد کە بەشدارییان لەم پڕۆژەیەدا کردووە، بە تایبەتی ئەو کچە چاونەترسانەی کە لەناو ‎ڤیدیۆکەدان.

‎لەبارەی پەیامی لەم بەرهەمەدا گوتی: “ئێمە هەموومان پێکەوەین و هیچ شتێک ناتوانێت جیامانبکاتەوە، هەموومان یەک دەنگ و یەک داوامان هەیە، ئەویش مافی ژیان و ئازادییە، بەڵام ئێوە هەرگیز ئەو داوایەی ئێمەتان ناوێت”.

سارینا پێشتر کارێکی دیکەی هونەریی بڵاوکردەوە و دەنگدانەوەی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە، کارەکەش بریتیبوو لە سەماکردن لە نێو بازاڕ و خەڵکدا و کاردانەوەی خەڵک بەرامبەر سەماکە.

ئەمانەش بخوێنەرەوە

Leave a Comment

Your email address will not be published. Required fields are marked with *

دوایین بڵاوکراوەکان

زۆرترین خوێندراو